دواهەمین نوێکراوە : شەممە, 31 تەمموز 2010 11:21 شەممە, 31 تەمموز 2010 11:16
ئه‌نجومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك، داوای له سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی یاسادانان‌و جێبه‌جێكردن و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تكرد، ده‌ستبه‌جێ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له پارێزگای كه‌ركوك ڕابگرن، چونكه به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه گۆڕانكاری دیمۆگرافی له‌و پارێزگایه‌دا ڕوویداوه.
ئه‌نجومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك له نامه‌یه‌كیدا كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی پلاندانان و نوسینگه‌ی نێرده‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق "یۆنامی" و پارێزگاری كه‌ركوك و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركوكی كردووه، داوای كردووه ده‌ستبه‌جێ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له‌و پارێزگایه ڕابگیرێت.
له نامه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌ندا هاتووه، "به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه دیمۆگرافییه‌ی له ساڵی 2003ه‌وه له پارێزگای كه‌ركوك كراوه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕگه‌كانی ماده‌ی (23)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ژماره 21ی ساڵی 2008 جێبه‌جێ نه‌كراوه، كه تایبه‌ته به وردكاریكردنی تۆماری ده‌نگده‌ران و نه‌هێشتنی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له موڵكی گشتی و تایبه‌تدا له‌و پارێزگایه ڕووی داوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر خانوو و باڵه‌خانه به‌سیفه‌تێكی نایاسایی دروستكراون و ژماره‌یه‌كی یه‌گجار زۆر له خه‌ڵك هاتوونه‌ته ئه‌و پارێزگایه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به كه‌ركوكه‌وه نییه، داوا ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له‌و پارێزگایه ڕابگیرێت، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه و پێشێلكارییانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".
ئه‌نجومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك له چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاوناحییه‌كانی كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی سه‌ر به هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی باشووری خۆرئاوای پارێزگای كه‌ركوك پێكهاتووه.
Fr... Xendan
هه‌واڵی نوێ
- دوای ده‌مانگ، وێستگه‌ی كاره‌بای تازه ده‌ستی به‌كاركردن كرده‌وه
- شه‌هرستانی كارمه‌نده كورده‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوری كه‌ركوك له‌پێدانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێكردن بێ به‌ش ده‌كات
- كه‌ركوك: ئه‌فسه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌داله كوژرا
- كه‌ركوك: گه‌نجێك به كوژراوی ده‌دۆزێته‌وه و یه‌كێكی دیكه‌ش له رفاندن رزگار كرا
- ئاسایشی كه‌ركوك، گه‌نجێكی توركمانیان له ده‌ست باندێكی تیرۆریستی رزگاركرد
- سه‌ربازێکی کورد سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوشت
- ئه‌حمه‌د تورك: بۆ كێشه‌كانی كورد، كۆنفرانسی ئاشتی سازده‌كه‌ین
- شاڵاوێكی تری ته‌عریب له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌یه
- له كه‌ركوك 90 هه‌زار كه‌س بێكارن
- كه‌ركوك.. ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراو 4 پۆلیس شه‌هیدو بریندار ده‌كات
