دواهەمین نوێکراوە : شەممە, 31 تەمموز 2010 11:32 هەینی, 30 تەمموز 2010 12:14
ژماره‌یه‌ك له‌و هاوڵاتییانه‌ی فۆڕمی خۆراكیان گواستراوه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك‌و خانه‌قین، ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه تائێستا قه‌ره‌بووی مادده‌ی 140یان وه‌نه‌گرتووه‌و ده‌یانه‌وێت دووباره فۆڕمه‌كانیان بگه‌ڕێته‌وه بۆ شاره‌كانی هه‌رێم، چونكه بێویستی خۆیان گوستراوه‌ته‌وه.
سیروان جه‌بار، فه‌رمانبه‌ری حكومی له‌كفری، ئه‌وه‌ی بۆ هاوڵاتی خسته‌ڕوو كه بێ ره‌زامه‌ندی خۆیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان داوای كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی لێكردوون‌و دوای سێ مانگ زانیوویانه كۆبوونی خۆراكه‌كانیان گواستراوه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك.
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره وتی «ماوه‌ی شه‌ش ساڵه نه‌ماده‌ی 140 شمولمانی كردووه‌و نه‌فۆرمه‌كه‌مان بۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ كفری«
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، كه نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی فۆڕمه‌كانیان كێشه‌ی بۆ دروستكردوون‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر «خانویه‌ك بكڕیت ناكرێت به‌ناومانه‌وه، نازانین چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌مان لای كێیه«
سائیب عه‌لی دانیشتوویه‌كی قه‌زای كفرییه‌و كۆبوونی خۆراكه‌كه‌ی گوستراوه‌ته‌وه‌و وه‌كو خۆی ده‌ڵێت «سودمه‌ند نه‌بووین له‌ماده‌ی 140، ئێستاش كۆبونه‌كه‌مان بۆ ناگه‌ڕێننه‌وه بۆ شوێنی دانیشتنمان، له‌كاتێكدا 300 ماڵ ده‌بین‌و هه‌ندێكمان بێویستی خۆی فۆڕمه‌كه‌یان گواستوه‌ته‌وه«
ئه‌و هاوڵاتییه باسله‌وه‌ده‌كات، كه له‌كاتی هه‌ڵبژارنه‌كاندا به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان پێدراوه، به‌ڵام تائێستا هیچیان بۆ نه‌كراوه.
له‌مباره‌یه‌وه، به‌یان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراكی سلێمانی، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی «فۆڕمی كه‌سمان به‌زۆر نه‌گواستووه‌ته‌وه بۆ پارێزگاكانی تر«
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه بۆ ئه‌وه‌ی نفووسی ئه‌و ناوچانه كه‌منه‌كات، «له‌ده‌سه‌ڵاتیدا نییه كۆبوونی یه‌ك خێزانیان بگه‌ڕێنێته‌وه«
F. Hawlati
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه
