هەینی, 30 تەمموز 2010 12:04
رۆژی 29-7 رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك چاویكه‌وت به وه‌فدێكی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی كری كۆری ستار یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سه‌لامه‌و ئاسایش له‌عیراق.
له دیدارێكدا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا له‌بواری یارمه‌تیدان و پشتیوانیكردنی ئیداره‌ی كه‌ركوك بۆ زاڵبون به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی له سه‌رده‌می رژێمی له‌ناوچوی به‌عسه‌وه بۆ شاره‌كه به‌جێماون تاوتوێ كرا.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی وه‌فدی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی له‌گه‌ڵ ئۆفیسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌كه‌ركوك به‌رزنرخاندو رایگه‌یاند كه ئه‌مه په‌یامی راسته‌قینه‌یه كه لێپرسراوانی كه‌ركوك خوازیارن كێشه‌كانی كه‌ركوك له رێگه‌ی ئاشتی و یاساوه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش دوپاتیكرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك له دوو به‌ش خۆی ده‌بینێته‌وه یه‌كه‌میان چاره‌سه‌ركردنی ناوخۆیی كه‌ركوكه‌و دووه‌میان چاره‌سه‌ر به‌ده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی عیراقه.
رزگار عه‌لی رونیكرده‌وه دوو پره‌نسیپی سه‌ره‌كی هه‌یه پێویسته بخرێته پێشه‌وه‌ی كاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌كه‌ركوك یه‌كه‌میان پره‌نسیپی پته‌وكردنی پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوكه‌و دووه‌میان به‌دیهێنانی پێشخستنی ئابوری و وه‌به‌رهێنانه له‌كه‌ركوك ئه‌ویش له‌رێگه‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی موڵكداریه‌وه.
وتیشی كه پێشكه‌وتنی ئابوری و وه‌به‌رهێنان له‌پارێزگای كه‌ركوك خاڵی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له كێشه سیاسییه‌كانی كه‌ركوك ده‌بێت و داوای له‌وه‌فدی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد كه بایه‌خی زۆر‌و جدی به‌و مه‌سه‌له‌یه بده‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و كێشانه‌ی كه ده‌ره‌نجامی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی رژێمی پێشوو بۆ كه‌ركوك به‌جێماون، رزگار عه‌لی وتی: هه‌موو هاووڵاتیه‌كی ره‌سه‌نی كه‌ركوك مافی ته‌واوی ژیانی هه‌یه له‌شاره‌كه‌و ئێمه سیاسه‌تی سه‌پاندنی مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر حسابی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان قبوڵ ناكه‌ین.
له‌به‌رامبه‌ردا كری كۆری ستار یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق ستایشی بۆچونه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی كرد‌و دوپاتیكرده‌وه كه له ئایینده‌دا ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌خه‌ینه پێشه‌وه‌ی كاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
F. PUKmedia
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه
