سێ شەممە, 27 تەمموز 2010 10:56
رۆژانه له شاری كه‌ركوكدا كه‌م تا زۆر هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی نه‌ناسراوت به‌ر گوێ ده‌كه‌وێت، به‌پێی وته‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش، له ساڵی 2006-ه‌وه تا ئێستا زیاتر له (300) ته‌رمی نه‌ناسراو له كه‌ركوك نێژراوه و له ماوه‌ی ساڵی 2010-شدا، ته‌نها (12) ته‌رم نێژاروه.
جه‌واد جه‌نابی ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ هه‌واڵ وتی: "له ماوه‌ی ساڵی 2010-دا چوار كۆمه‌ڵ ته‌رمی نه‌ناسراومان له شاری كه‌ركوك ناشتوه بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵێكیش، سێ ته‌رممان ناشتووه‌ء هه‌موو ته‌رمه‌كان له ره‌گه‌زی نێربوونء له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش‌دا سێ ته‌رمی ترمان ناشت ".
ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وتیشی: "ئه‌و ته‌رمه نه‌ناسراوانه‌ش به‌هۆی كاری تیرۆریستی و رفاندنه‌وه بوونه و له‌سه‌ر رێگاكان فرِێدراون و بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كه ماوه‌ی سێ مانگه له پزیشكی دادوه‌ری كه‌ركوك ئه‌و ته‌رمانه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌شدا خاوه‌نی ده‌رنه‌كه‌وت، ئه‌وكاته شوێنێكی دیاریكراومان هه‌یه له ناوچه‌ی په‌نجا عه‌لیه و له پانتایی دوو دۆنمدا له‌گۆرِستانێكی تایبه‌تدا ده‌نێژرێن كه له ساڵی (2006) ئه‌و شوێنه‌مان دابینكردووه، ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی كه رێوشوێنی تایبه‌تی بۆ وه‌رده‌گیرێت و زانیاریه‌كانی ئه‌و ته‌رمه تۆمار ده‌كرێت تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌گه‌ر خاوه‌نی دۆزرایه‌وه راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی بكرێت ".
جه‌واد جه‌نابی ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه "له‌ساڵی 2006-ه‌وه ده‌ستمان كرد به ناشتنی ئه‌و ته‌رمانه و له ئێستادا به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستماندایه زیاتر له 300 ته‌رمی نه‌ناسراو له شاری كه‌ركوك نێژراوه، به‌ڵام زۆرترین رێژه له ساڵی 2006-دا بووه و ساڵ به ساڵ رێژه‌ی ئه‌و ته‌رمه نه‌ناسراوانه كه‌می كردووه، به شێوه‌یه‌ك له ماوه‌ی ساڵی 2010-دا تا ئێستا (12) ته‌رم نێژراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی باشبونی ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه‌وه بووه ".
F. Hawalnews
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه
