سێ شەممە, 27 تەمموز 2010 10:48
له‌م وتاره‌دا له‌سه‌ر دیوێكی تری پیلانگێڕان له‌كه‌ركوك ده‌دوێم. ئه‌وانه‌ی بیرۆكه‌ی تایبه‌تمه‌ندی كه‌ركوكیان له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هێنایه‌كایه‌وه، مه‌به‌ستیان بوو بزووتنه‌وه‌ی سیاسی، ئابووری و خزمه‌تگوزاری له‌كه‌ركوك په‌كبخه‌ن.
راسته پیلانی 22ی ته‌مموز پووچه‌ڵكرایه‌وه، به‌لام دواجار شۆڤێنییه بێ ده‌ربه‌سته‌كان توانیان ته‌گبیره سیاسییه‌كه وا لێبكه‌ن هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له‌كه‌ركوك نه‌كرێت. كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كسان بوو به‌سه‌پاندنی دۆخی پێكوته (مراوه‌حه) به‌سه‌ر جووڵه‌ی سیاسی له‌كه‌ركوكدا.
با مه‌سه‌له‌كه باشتر روون بكه‌مه‌وه.
شۆڤێنییه‌كان مه‌به‌ستیان بوو ویستی دابه‌شكردن و یه‌كسانییه‌كی به‌تاڵی ده‌سه‌لاته‌كان له‌كه‌ركوك بسه‌پێنن. گرفتی دابه‌شكردنی ده‌سه‌لات خۆی له‌خۆیدا گرفت نییه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لێی ده‌سه‌لاتی ئیداری و ده‌سه‌لاتی خزمه‌تگوزاری بێت. بۆ نموونه ده‌سه‌لاتی ده‌زگای ته‌نفیزی له‌كه‌ركوك وه‌ك پارێزگار، جێگره‌كانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان...یان جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك ئه‌منییه‌ت، پۆلیس، نه‌وت بگره ئه‌مه بۆ كوردیش باش بوو. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر داواكه بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و رێژه‌ی له‌سه‌دا سیوسێی فه‌رمانبه‌ران بوایه بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ئه‌وا كورد له‌پاڵ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و توركمان و كلدۆئاشووری قازانجی ده‌كرد. به‌لام داوای ره‌وتی شۆڤێنی دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاتی ته‌شریعیش بوو، كه‌ئه‌مه خۆی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بایه‌خی هه‌ڵبژاردن و بنه‌مای زۆرینه‌و كه‌مینه‌ییه له(په‌رله‌مان)ه خۆجێییه‌كانی پارێزگاكان. ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی له‌هیچ ده‌رفه‌تێكدا كورد نه‌توانێ زۆرینه‌ی ده‌سه‌لاتی ته‌شریعی بێت له‌كه‌ركوك نه‌وه‌ك له‌ئاستی مانای سیاسی‌دا زۆرینه‌یی كورد له‌كه‌ركوك دووپات ببێته‌وه‌و له‌ئاستی كرداریشدا فراكسیۆنی كورد به‌زۆرینه‌یی خۆی بڕیاری چاره‌نووسساز بدات. چونكه یاسای هه‌رێمه‌كان و پارێزگا رێكنه‌خراوه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكدا ئه‌و هه‌قه به‌هه‌رێم و پارێزگاكان ده‌دا كه‌یه‌ك بگرن. به‌مجۆره (په‌رله‌مانتاره عیراقییه‌كان) به‌زۆرینه‌ی خۆیان، له‌دژی ته‌وافوقی سیاسی له‌ئاستی ولاتدا، خوازیاربوون زۆرینه‌ی كورد له‌په‌رله‌مانی كه‌ركوك له‌ناوببه‌ن و له‌ئاستی پارێزگاكه‌یدا ته‌وافوقێكی قانوونمه‌ندكراوی ئه‌زه‌لی بسه‌پێنن. واتا به‌زۆرینه‌ی ولات زۆرینه‌ی پارێزگایه‌ك كپ بكه‌ن.
بێگومان ئه‌مانه ئه‌م پیلانه‌یان بۆ نه‌چووه سه‌ر، به‌لام سه‌ره‌نجام بڕگه‌یه‌كی تر دانرا كه‌نه‌توانی ئامانجی ئه‌وان جێگیربكاو نه‌توانیشی رێی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له‌كه‌ركوك بكاته‌وه. بڕگه‌ی 23 له‌یاسای دواجار په‌سه‌ندكراوی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان نه‌خشه‌ی بۆ ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردن دانا، به‌لام نه‌خشه‌كه په‌كی كه‌وت. بۆیه سه‌ره‌نجام هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش په‌كی كه‌وت.
یانی دیموكراسی له‌كه‌ركوك په‌كی كه‌وت.
ئێستا ببینن هه‌موو پارێزگاكانی عیراق، له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌سه‌لاتی ئه‌وتۆیان هه‌یه كه‌شان له‌شانی هه‌رێمێك ده‌دات. به‌لام به‌په‌كخستنی هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك، شۆڤێنییه‌كان:
-دیموكراسیان له‌كه‌ركوك په‌كخست، چونكه نه‌یانهێشت هه‌ڵبژاردن ببێت و ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ پارێزگاكه دابنرێت كه‌جێی ئه‌م ئیداره‌یه‌ی ئێستا بگرێته‌وه‌و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌لاتی خۆجێیه‌تی بكرێت.
-ئیداره‌یان له‌كه‌ركوك له‌قۆناغی پێكوته‌دا جێهێشت، چونكه ده‌سه‌لاته‌كانی سنووردار‌و كاتیشن، ناتوانێت وه‌ك پارێزگاكانی تر له‌ده‌سه‌لاتێكی زۆری لامه‌ركه‌زی، كه‌یاسای نوێ بۆ پارێزگاكانی ره‌خساندووه، به‌هره‌مه‌ندبێت و خزمه‌تی خه‌ڵكی پێ بكات.
-ئه‌نجومه‌نی پارێزگایان بێ ده‌سه‌لاتكرد، چونكه په‌رله‌مانه‌كه‌ی كه‌ركوك كۆن و بێ ده‌سه‌لاته‌و ناتوانێت بڕیاری یه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ كوردستان، یان پارێزگایه‌كی ده‌وروپشتی بدات.
ئێستا له‌ئاسۆدا هیچ تروسكاییه‌ك نییه جگه له‌هه‌ڵوێستێكی مه‌ردانه‌و كوردانه، چونكه:
شۆڤینییه‌كان خولێكیان دۆڕاند، له‌گێمی دووه‌مدا یارییه‌كه‌یان په‌كخستووه، بۆ بردنه‌وه‌ی گێمی سه‌ربار، كورد پێویستی به‌ده‌ستپێشخه‌ریی هه‌یه. یان گۆڵێكی زێڕین، یان شووتی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
ستران عه‌بدوڵلا
F. Knwe
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه
