دواهەمین نوێکراوە : سێ شەممە, 27 تەمموز 2010 10:52 سێ شەممە, 27 تەمموز 2010 10:38
كۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه كوردی كه‌ركوك ، لهبانگهوازیكیاندا ڕایانگهیاندكه" بۆ به‌رز ڕاگرتنی ئه‌م یاده دڵته‌زێنه داواكارین له كه‌سوكاری شه‌هیدانی ڕۆژی ٢٨ی ته‌موزی خوێناوی به وێنه‌ی ڕۆڵه شههیدهكانیانهوه له‌و گۆڕه‌پانه‌دا یادی گوله‌بارانكردنی گیانی پاكی رۆڵه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌و پێكه‌وه و به‌یه‌ك ده‌نگ سروودی (ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌رماوه قه‌ومی كورد زوبان) بڵێنه‌وه و ئه‌و ڕۆژه بكه‌نه هێمایه‌كی دره‌وشاوه‌و ڕۆژێكی ماته‌مینی له مێژووی شاره داگیركراوه‌كه‌مان بهڕسواكردنی مه‌رامی گڵاوی وه‌چه‌كانی هۆلاكۆ و ته‌یمور له‌نگ".
دوساڵ لهمهوبهرو له ڕۆژی ٢٨/٧/٢٠٠٨ له‌خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری شاری كه‌ركوك له‌دژی گروپی 22ی ته‌موز ،لهناوئاپۆڕهی جه‌ماوه‌ردا تهقینهویهك ڕویدا كه‌بوو هۆی شه‌هید كردنی كه‌س ٢٩ و ١٨٧برینداری لێكهوتهوه.
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه بخوێنه‌وه:
بانگه‌وازێك له كۆمه‌ڵه‌كه‌مانه‌وه بۆ هه‌موو كوردستانیان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ.
له‌م ڕۆژه جه‌رگ بڕه‌دا سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش دائه‌نوێنین بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی گه‌له سته‌م دیده‌كه‌مان و شه‌هیدانی ئاپۆڕا مه‌زنه هێمنانهكهی ٢٨ /٧ /٢٠٠٨ كوردی شاری كه‌ركوك.
هه‌ر به بۆنه‌ی یادكرنه‌وه‌ی دوو ساڵه‌ی ئه‌م كرده‌وه دڵته‌زێنه‌وه هاوغه‌می هاوسۆزی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان به هه‌موو گه‌ڵی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌توندی سه‌ركۆنه‌و سه‌رزه‌نشتی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ڕه‌شه كوژییه‌ی كوردی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ین كه به ده‌ستی ترسنۆك و خۆفرۆشه‌كانی به‌ره‌ی توركمانی ئه‌نجام درا دوور له‌هه‌موو به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی و خوێنی كۆمه‌ڵیك منداڵ و لاو و ژن و پیری كوردی شاری كه‌ركوكی تێدا ڕژاو شه‌هید كران به بێ‌تاوان له پێناوی سه‌پاندنی مه‌رامی گڵاوی كۆمه‌ڵێك ئه‌ندام په‌رله‌مانی شۆفینی و ڕه‌گه‌زپه‌رست به‌ناوی گروپی ٢٢ی ته‌موز كه بهپێلانێكی نه‌خشه‌كێشراو له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌وه‌و به‌پشتگیریكردنی تیرۆریست (مه‌حمود مه‌شهدانی) بۆ داڕشتنی مه‌رامه گڵاوه‌كانیان بهسپاندنی ماده‌ی ٢٤ بۆ پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ماده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوری عێراقی و شكاندنی چاووی ڕۆڵه نه‌به‌زو گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی كوردی شاره‌كه‌مان.
ئه‌وه بوو له ئاكامی ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه قێزهوهره تیرۆریستیه كه له‌لایه‌ن خۆكوژێكی تۆرانیهوه كه له‌ناو به‌شداربووانی ئاپۆڕا مه‌زنه‌كه‌ی ڕۆژی ٢٨/٧/٢٠٠٨دا خۆی ته‌قانده‌وه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به بڕیاری ئه‌فسه‌رێكی تۆرانی به‌ناوی ( مقدم عماد ) بڕیاری گولـله بارانكردنی به‌شداربووانی ڕێپێوانه مه‌زنه‌كه كرا به‌ده‌ستی پاسه‌وانه به‌كرێگیراوه‌كانی سه‌ربانی مۆڵگای به‌ره‌ی توركمانی و ئاكامه‌كه‌شی ٢٩شههید و ١٨٧برینداری لێكه‌وته‌وه‌و پاشان هه‌موو تاوانباران به‌بڕیاری سه‌رۆك كۆماری عێراقی عروبه جه‌لال تاڵه‌بانی ئازادكران .
بۆ به‌رز ڕاگرتنی ئه‌م یاده دڵته‌زێنه داواكارین له كه‌سوكاری شه‌هیدانی ڕۆژی ٢٨ی ته‌موزی خوێناوی به وێنه‌ی ڕۆڵه شههیدهكانیانهوه له‌و گۆڕه‌پانه‌دا یادی گوله‌بارانكردنی گیانی پاكی رۆڵه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌و پێكه‌وه و به‌یه‌ك ده‌نگ سروودی (ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌رماوه قه‌ومی كورد زوبان) بڵێنه‌وه و ئه‌و ڕۆژه بكه‌نه هێمایه‌كی دره‌وشاوه‌و ڕۆژێكی ماته‌مینی له مێژووی شاره داگیركراوه‌كه‌مان بهڕسواكردنی مه‌رامی گڵاوی وه‌چه‌كانی هۆلاكۆ و ته‌یمور له‌نگ.
ڕۆشنبیران و مامۆستایان و مامۆستایانی ئاینی و قوتابیان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران و كرێكاره تێكۆشه‌ره چه‌وساوه‌كان، له‌و ڕۆژه‌دا ڕۆڵی تایبه‌تی خۆتان بنوێنن، ئێوه‌ش ئه‌ی دوكانداره كورده‌كان ده‌رگای دوكانه‌كانتان دابخه‌ن و لافیته‌ی ڕه‌شی پێدا هه‌ڵواسن و له‌سه‌ری بنووسن مردن بۆ تۆرانێكان و عه‌ره‌به شۆفینێكان وسه‌ربه‌رزی و نه‌مری بۆ شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان.
هه‌زاران سه‌ڵاو له گیانی پاكی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی ٢٨ / گه‌لاوێژی /ساڵی ٢٠٠٨
مردن و سه‌رشۆڕی بۆ داگیركه‌رانی خاكی كوردستان.
كۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه كوردی كه‌ركوك
٢٦/٧/٢٠١٠
F. Lvinpress
هه‌واڵی نوێ
- دوای ده‌مانگ، وێستگه‌ی كاره‌بای تازه ده‌ستی به‌كاركردن كرده‌وه
- شه‌هرستانی كارمه‌نده كورده‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوری كه‌ركوك له‌پێدانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێكردن بێ به‌ش ده‌كات
- كه‌ركوك: ئه‌فسه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌داله كوژرا
- كه‌ركوك: گه‌نجێك به كوژراوی ده‌دۆزێته‌وه و یه‌كێكی دیكه‌ش له رفاندن رزگار كرا
- ئاسایشی كه‌ركوك، گه‌نجێكی توركمانیان له ده‌ست باندێكی تیرۆریستی رزگاركرد
- سه‌ربازێکی کورد سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوشت
- ئه‌حمه‌د تورك: بۆ كێشه‌كانی كورد، كۆنفرانسی ئاشتی سازده‌كه‌ین
- شاڵاوێكی تری ته‌عریب له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌یه
- له كه‌ركوك 90 هه‌زار كه‌س بێكارن
- كه‌ركوك.. ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراو 4 پۆلیس شه‌هیدو بریندار ده‌كات
