دووشەممە, 26 تەمموز 2010 11:23
به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنییه‌وه دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، سێ یه‌كی بودجه‌ی ئه‌مساڵی كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداو ئیداره‌ی شاره‌كه مافی داواكردنه‌وه‌ی نامێنێت.
ئیبراهیم خه‌لیل سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابو‌وری‌و دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به هاوڵاتی وت »ئه‌مساڵ له‌كۆی 113 ملیار دیناری بودجه‌ی كه‌ركوك، تائێستا واته له‌ماوه‌ی ئه‌م حه‌وت مانگه‌دا توانراوه 22 ملیار دیناری خه‌رج بكرێت».
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه 91 ملیار دینار له‌بودجه‌كه ماوه‌ته‌وه‌و له‌مانگه‌كانی ئه‌مساڵدا كه ماوه ناتوانن خه‌رجی بكه‌ن، بۆیه »ئه‌و بڕه پاره‌یه جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداو ئیداره‌ی كه‌ركوك مافی ئه‌وه‌ی نامێنێت داوای بكاته‌وه».
به‌بڕوای ئیبراهیم خه‌لیل، به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌هۆكاری دواكه‌وتنی بودجه‌ی كه‌ركوك‌و سه‌رفنه‌كردنی له‌ماوه‌ی دیاریكراودا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی به‌غدا، چونكه »رۆتینێكی زۆر له‌كاروباره‌كانیاندا هه‌یه‌و كاتێك پرۆژه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه په‌سه‌ند ده‌كرێت‌و ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت نزیكه‌ی سێ مانگی پێده‌چێت تا وه‌ڵامه‌كه‌ی دێته‌وه».
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابو‌وری‌و دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه به‌گه‌ڕٍانه‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه بۆ به‌غدا، زیانێكی زۆر به‌دانیشتوانی كه‌ركوك ده‌گات، چونكه »ئه‌مساڵ توانراوه ته‌نیا له20% بودجه خه‌رج بكرێت».
F. Hawlati
هه‌واڵی نوێ
- دوای ده‌مانگ، وێستگه‌ی كاره‌بای تازه ده‌ستی به‌كاركردن كرده‌وه
- شه‌هرستانی كارمه‌نده كورده‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوری كه‌ركوك له‌پێدانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێكردن بێ به‌ش ده‌كات
- كه‌ركوك: ئه‌فسه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌داله كوژرا
- كه‌ركوك: گه‌نجێك به كوژراوی ده‌دۆزێته‌وه و یه‌كێكی دیكه‌ش له رفاندن رزگار كرا
- ئاسایشی كه‌ركوك، گه‌نجێكی توركمانیان له ده‌ست باندێكی تیرۆریستی رزگاركرد
- سه‌ربازێکی کورد سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوشت
- ئه‌حمه‌د تورك: بۆ كێشه‌كانی كورد، كۆنفرانسی ئاشتی سازده‌كه‌ین
- شاڵاوێكی تری ته‌عریب له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌یه
- له كه‌ركوك 90 هه‌زار كه‌س بێكارن
- كه‌ركوك.. ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراو 4 پۆلیس شه‌هیدو بریندار ده‌كات
