دووشەممە, 26 تەمموز 2010 11:13
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، د. رۆژ نوری شاوه‌یس له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ده‌رباره‌ی كه‌ركوك رایگه‌یاند "كه‌ركوك شارێكه له رووی نه‌ته‌وه‌یی‌و مێژوویی‌و جوگرافیه‌وه به‌شێكه له كوردستان.
دكتۆر رۆژ له‌چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه داواكانی كورد بۆ حكومه‌تی داهاتووی عێراق داوای یاسایی‌و سرووشتین. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق به‌شێكه له مه‌رجه‌كانی دانوستاندنه‌كانی ئیئتیلافی لیسته كوردستانییه‌كان له به‌غدا".
هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كاته‌وه كه پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوبه‌شی نیشتمانی به‌به‌شداری لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 7ی ئاداری رابردوو و به‌بێ دوورخستنه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك، باشترین چاره‌سه‌ری كرده‌ییانه‌ی ته‌نگژه‌ی سیاسی عێراقه.
د. رۆژ پشتیوانی خۆی بۆ سیسته‌می فیدراڵی دووپات ده‌كاته‌وه‌و به‌گه‌وهه‌ری ده‌ستووری عێراقی وه‌سف ده‌كات‌و ده‌ڵێ "سیسته‌می فیدراڵی، ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌پارێزێ‌و یه‌كیده‌خات. به‌پێچه‌وانه‌وه دیكتاتۆری رۆڵه‌كانی گه‌ل له‌یه‌كتری داده‌بڕێ".
ئه‌وشی ره‌تكرده‌وه كه گوایه ئێستا شه‌قامی سیاسی عێراقی به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌دا دابه‌ش بووبێت، كه یه‌كه‌میان عه‌للاوی‌و بارزانی‌و حه‌كیم، دووه‌میشیان تاڵه‌بانی‌و مالیكی‌و سه‌در له‌خۆ بگرێت. وتی "بۆچوونی ره‌سمی ئیئتیلافی كوردی بریتییه له‌وه‌ی یه‌ك ئاراسته هه‌بێت، ئه‌ویش تاڵه‌بانی، عه‌للاوی، مالیكی، بارزانی، حه‌كیم‌و سه‌در له‌خۆ بگرێت".
F. Awene
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه
