یەک شەممە, 25 تەمموز 2010 23:00
پیلانه‌كه‌ی 22ی ته‌مموز كه تایبه‌ت بوو به دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك‌و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌و شاره‌دا ، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه بوو له ده‌ستووری عێراق به‌گشتی‌و بڕگه‌ی تایبه‌ت به‌ته‌وافوقی سیاسی كه لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی عێراق له‌سه‌ری رێككه‌وتن‌و گه‌لانی عێراقیش ده‌نگیان بۆدا .
پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و دووه‌مین ساڵیاده‌ی ده‌ركردو تیایدا ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك ناتوانن پیلان له‌خواست‌و ئیراده‌ی هاوبه‌شی دڵسۆزانه‌ی خه‌ڵكی عێراق بگێڕن‌و هه‌نگاوه‌كان بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌ده‌ستووری عێراق كه مه‌به‌ست لێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ر له به‌ری پرۆسه سیاسیه‌كه‌ی عێراق بوو ، له‌سه‌ر به‌ردی ئیراده‌ی گه‌لانی عێراق ورد‌و خاش ده‌بێت .
به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) هاوكات جه‌خت له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه ئه‌و سه‌رده‌مه مێژووییه به‌سه‌رچووه به ئاشكرا یان به‌نهێنی پیلان له‌دژی گه‌لی كوردستان بگێڕدرێت‌و گه‌لی كورد ناچار بكه‌ن مل به‌ئه‌مری واقیعێكی سه‌پێنراو بدات‌و راده‌ستی ئیراده‌ی پیلانگێڕان ببێت .
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا باس له چه‌ند په‌ندێك كراوه له‌و پیلانه‌و خۆپیشاندانه‌كه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك 28ی ته‌موزی 2008 كه له‌دژی پیلانه‌كه‌ی 22 ته‌موزی 2008 ئه‌نجامدراو تیایدا به‌هۆی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌خۆپێشانده‌رانی كورد بوونه قوربانی ، گرنگترین په‌ند سووربوونه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور كه كورد به‌كۆده‌نگی به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی داناوه‌و به‌هیچ نه‌خشه‌و پیلانێك ده‌ستبه‌رداری نابن .
هه‌ر به‌هه‌مان بۆنه‌وه مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی (ی.ن.ك) یش هه‌فته‌ی كه‌ركوك‌و به‌رخۆدانی راگه‌یاند وته‌بێژی مه‌كته‌بی ناوبراویش له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه ته‌واوی ده‌زگاكانی بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و پیلانه‌و خۆڕاگری گه‌لی كوردۆ هه‌ر له‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه تا حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و كار به‌ده‌ستانی كورد له به‌غداو هه‌موو هه‌ڵوێسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی‌و كه‌ركوك به‌تایبه‌تی به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن.
له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی 28ی ته‌موزی ساڵی 2008ی خه‌ڵكی كه‌ركوك ، كه له‌دژی تێپه‌ڕاندنی ماده‌ی 24 ی تایبه‌ت به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بوو كه له په‌رله‌مانی عێراقدا به‌نهێنی ده‌نگی بۆ دراو ناڕه‌زاییه‌كی زۆری سیاسی‌و جه‌ماوه‌ری له كوردستاندا لێكه‌وته‌وه ، (24) شه‌هیدو نزیك له (200) برینداری لێكه‌وته‌وه .
تا ئێستایش ئه‌و لایه‌نه سیاسیه‌ی له‌پشت ئه‌و كاره تیرۆریستیه‌وه بوو دیاری نه‌كراوه .
F. Hawalnews
هه‌واڵی نوێ
- دوای ده‌مانگ، وێستگه‌ی كاره‌بای تازه ده‌ستی به‌كاركردن كرده‌وه
- شه‌هرستانی كارمه‌نده كورده‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوری كه‌ركوك له‌پێدانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێكردن بێ به‌ش ده‌كات
- كه‌ركوك: ئه‌فسه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌داله كوژرا
- كه‌ركوك: گه‌نجێك به كوژراوی ده‌دۆزێته‌وه و یه‌كێكی دیكه‌ش له رفاندن رزگار كرا
- ئاسایشی كه‌ركوك، گه‌نجێكی توركمانیان له ده‌ست باندێكی تیرۆریستی رزگاركرد
- سه‌ربازێکی کورد سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوشت
- ئه‌حمه‌د تورك: بۆ كێشه‌كانی كورد، كۆنفرانسی ئاشتی سازده‌كه‌ین
- شاڵاوێكی تری ته‌عریب له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌یه
- له كه‌ركوك 90 هه‌زار كه‌س بێكارن
- كه‌ركوك.. ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراو 4 پۆلیس شه‌هیدو بریندار ده‌كات
