یەک شەممە, 25 تەمموز 2010 22:58
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له به‌ره‌ی توركمانیه‌وه رایگه‌یاند ماوه‌ی پێنج مانگه حیزبه‌كانی ناو به‌ره‌ی توركمانی مووچه‌ی مانگانه‌ی كادره‌كان‌و نه‌سریه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌ندامان‌و كادره چالاكوانه‌كانی حیزبه‌كانی (حیزبی نیشتمانی توركمانی ، بزوتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆكان ، حیزبی توركمان ئیلی) ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه‌و نه‌بوونی مووچه به‌خراپ له‌سه‌ر كاره‌كانیان كه‌وتۆته‌وه . نه‌جمه‌دین قه‌ساب ئۆغڵو سه‌ركرده له‌حیزبی نیشتیمانی توركمانی له‌باره‌ی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی ناو به‌ره‌ی توركمانی‌و لێدوانی سه‌ركرده‌كانیه‌وه هۆكاری ناكۆكی‌و لێدوانه دژ به‌یه‌كه‌كانی هه‌ندێ له‌سه‌رانی حیزبه توركمانیه‌كانی گێڕایه‌وه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسه‌وانێتی باره‌گاو كه‌سایه‌تیه سیاسیه توركمانه‌كان له كۆمپانیای (حه‌یات)و سپاردنی به‌كۆمپانیای (به‌ره‌كه) هه‌ردوو كۆمپانیای ناوبراویش سه‌ر به گه‌وره به‌رپرسانی حیزبه توركمانیه‌كانی ناو به‌ره‌ن .
قه‌یرانی دارایی كه به‌سه‌ر به‌ره‌ی توركمانیدا هاتووه پرسێكی تازه نیه‌و له‌چه‌ندین راپۆرتی‌و ژماره‌كانی پێشووی (هه‌واڵ)دا باس له‌و قه‌یرانه داراییه كراوه كه به‌ره‌ی توركمانیی تێكه‌وتوه‌و هۆكاره راسته‌وخۆكه‌یشی گۆڕانی سیاسه‌تی حكومه‌تی توركیایه له ئاستی پرسی عێراق به‌گشتی‌و دۆسێی توركمانه‌كان به‌تایبه‌تی
حیزبی توركمان ئیلی له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ته‌ئكیدی له‌و قه‌یرانه كردۆته‌وه كه له رووی سیاسی و داراییه‌وه به‌ره‌ی توركمانیی تێكه‌وتووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه حیزبی ناوبراو رایگه‌یاندووه كه ماوه‌ی دوو ساڵه له به‌ره‌ی توركمانی جیا بۆته‌وه و وه‌ك حیزبێكی سه‌ربه‌خۆ ئیش ده‌كات و بۆ پرسی دارایی‌ش پشت به ئیشتراكی ئه‌ندامه‌كانی ده‌به‌ستێت و پاره له به‌ره‌ی توركمانی وه‌رناگرن.
F. Hawalnews
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه
