یەک شەممە, 25 تەمموز 2010 22:56
رای ئۆدێرنۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند: هێزه‌كانی له باشوور عێراق ده‌مینێته‌وه تا كۆتایی پاشه‌كشێكه‌یان له كۆتایی ساڵی 2011 ، به‌و پێیه‌ی ململانێی نێوان كورد و عه‌ره‌ب و هه‌ر به‌رده‌وامه و پێویسته تا ئه‌وكاته كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن.
به‌ڕای فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ناكۆكیه‌كانی نێوان كورد و عه‌ره‌ب و گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر جێگیربونی ره‌وشی ئه‌منی له عێراق، به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان به‌رده‌وامن له كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان بۆ (50) هه‌زار سه‌رباز تا مانگی ئه‌یلول"، وتیشی: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌شاری كه‌ركوك ده‌مێنێته‌وه و دواین یه‌كه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له كه‌ركوكه‌وه پاشه‌كشێ ده‌كات له ساڵی 2011 دا"، هۆشداریه‌كانی ئۆدێرنۆ بۆ دڵه‌ڕاوكێكانی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌ر تێكچوونی كورد و عه‌ره‌ب به‌رانبه‌ر به‌یه‌كتر، چونكه واشننتۆن مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاڵۆزی له‌نێوان هه‌ردوولادا رووبدات و ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێك له نێوانیاندا.
ئۆدێرنۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "تا ئێستا كێشه‌ی ناوچه جێ ململانێكان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و ده‌بێت له ئایینده‌دا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت"، باسی له‌وه‌شكرد "بڕوا ناكه‌ین تا كۆتایی ساڵی 2011 بتوانین هیچ كارێكی تازه بكه‌ین، به‌ڵكو پێویستمان به‌وه‌یه خۆمان بگوازینه‌وه بۆ قۆناغێكی تر تا بێ متمانه‌یی و راڕایی كه‌مبكه‌ینه‌وه بۆ دوای ساڵی 2011"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئێستادا مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی ده‌كه‌ن، له‌پێناو یه‌كگرتنیان بۆ به‌هێزكردنی متمانه‌ی خه‌ڵك".
ئۆدێرنۆ هۆشداریشیدا به‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا وڵات به‌ره‌و مه‌ترسی ده‌بات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا متمانه‌مان به هێزه‌كانی عێراق هه‌یه كه كۆنترۆڵی ئاستی ئاڵۆزیه‌كه بكات و (50) هه‌زار سه‌ربازیش ژماره‌یه‌كی كه‌م نییه و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ كارێك بكه‌ین ده‌توانین به‌و هێزه بیكه‌ین".
جێی ئاماژه‌یه له ژماره‌كانی پێشووی رۆژنامه‌ی هه‌واڵ-دا له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كه‌ركوك كۆڵۆنێڵ لاری سویفت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه كه‌ركوك دوا شوێن ده‌بێت بۆ پاشه‌كشێكردنی هێزه‌كانی له عێراقدا.
F. Hawalnews
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه
