یەک شەممە, 25 تەمموز 2010 22:54
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به رۆژنامه‌ی هه‌واڵای رایگه‌یاند به‌رپرسێكی پۆلیسی شاری كه‌ركوك به‌شێكی بینای شاره‌وانی به‌شی پێنجی له گه‌ڕه‌كی ئه‌ڵماس روخاندووه و له ئێستاشدا دوكان و شوقه‌ی له سه‌ر دروست ده‌كات.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرابكات تایبه‌ت به هه‌واڵی راگه‌یاند: "ر، ر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پاراستنی دامه‌زراوه زینده‌كاریه‌كان (حمایه المنشاًه الحیویه) له‌كه‌ركوك به‌شێكی بینای شاره‌وانی كه‌ركوك له گه‌ڕه‌كی ئه‌ڵماس به‌رانبه‌ر ماڵی پارێزگاری كۆن رووخاندووه ، كه به‌شی ژماره (5) ده‌گرێته‌وه"، وتیشی: "دوای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌و خانووه، شوقه و ریزه دوكانی لێ‌دروست كردوه و له ئێستاشدا به‌رده‌وامه له دروستكردنی ئه‌و بینایه". به‌پێی قسه‌ی هه‌ندێك له هاوڵاتیانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه نزیكه‌ی ساڵێك زیاتر ده‌بێت خه‌ریكی دروستكردنیه‌تی و ماوه‌یه‌كیش به‌ر له ئێستا ده‌نگی ته‌قه و ده‌مه‌قاڵه له نێوان پۆلیس و خاوه‌نی ئه‌و خانووه‌دا دروستبووه، ئه‌و به‌شه بچوكه‌ی ماوه‌ته‌وه 40 كارمه‌ندی شاره‌وانی تێدایه كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌وێدان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌حمان ره‌فعه‌ت ئاغا پۆلیسێكی خۆی كردوه‌ته پاسه‌وان، كه ماڵی ئه‌و پۆلیسه‌ش هه‌ر له‌وێدایه".
جه‌مال شكور به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ركوك له‌و باره‌یه‌وه بۆ هه‌واڵ وتی: "ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌شێكی شاره‌وانی زیاده‌ڕه‌وی تێدابكرێت، ئه‌وا به‌شێوه‌ی راپۆرت به‌رزی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری قایمقام و پۆلیس به مه‌به‌ستی لابردنی ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویانه"، وتیشی: "له رێگه‌ی پارێزگاره‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌رچووه و رێوشوێنی توند گیراوه‌ته‌به‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه"، رونیشیكرده‌وه" ئه‌و به‌شه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی له گه‌ڕه‌كی ئه‌ڵماسدایه به‌شی ژماره (5) ده‌گرێته‌وه كه زیاده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه".
له‌و باره‌یه‌و عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك به هه‌واڵی راگه‌یاند: "هه‌ركاتێك ئاگادار بكرێینه‌وه له ئه‌نجامدانی زیاده‌ڕه‌وی له هه‌ر شوێنێك و له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكیشه‌وه بێت، ئه‌وا ئێمه به هاوبه‌شی هێزه‌كانی پۆلیس رێَوشوێنی توند ده‌گرینه‌به‌ر بۆ نه‌هێشتنی زیاده‌ڕه‌وی له شاره‌كه‌دا و ئه‌نجامدانی زیاده‌ڕۆییه‌كه راده‌گرین"، پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی: " ئه‌فسه‌رانی پۆلیس ده‌بێت خۆیان رێگربن له نه‌هێشتنی زیاده‌ڕه‌وی، تاوانێكی گه‌وره‌یه كه ئه‌فسه‌ری پۆلیس زیاده‌ڕۆیی بكات له شاری كه‌ركوكدا".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا له‌بری ئه‌وه‌ی كه رێگری له‌و دیارده‌یه بكه‌ن و دروستكردنی خانووه‌كه رابگرن، هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی هه‌واڵیان دا، كه وه‌كو په‌یامنێرێك بۆ روماڵكردنی ئه‌و دیارده‌یه چوبووه ئه‌و شوێنه به‌مه‌به‌ستی وێنه‌گرتنی ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویه‌ی كه له سه‌ر به‌شێكی بینای شاره‌وانیدا دروستكرابوو بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك ده‌ستگیر كرا و دواتر ئازاد كرا".
F. Hawalnews
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه
