یەک شەممە, 25 تەمموز 2010 22:50
به‌پێی دوایین ئاماری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، توندوتیژی دژی ژنان له شاری كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه‌و به سه‌دان ژن له‌سه‌ر بنچینه‌ی ره‌گه‌ز ومه‌زهه‌ب و تاوانی شه‌ره‌ف روبه‌روی توندوتیژی ده‌بنه‌وه...
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌یUN دا هاتووه، دۆسیه‌ی توندوتیژیه‌كان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌هه‌ند وه‌رناگیرێن و زۆربه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و توندوتیژیانه ره‌وانه‌ی دادگا ناكرێن ...
له‌و باره‌یه‌وه (تانیا محه‌مه‌د ئه‌مین) چالاكوانی بواری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له كه‌ركوك بۆ نه‌وا تیشكی خسته سه‌ر هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژی ژنان له شاره‌كه و وتی:
"رێكخراوه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی ژنان تائێستا به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه پێویسته كاربكه‌ن نه‌یانتوانیوه، حاڵه‌تێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه كه‌ركوك بۆخۆی پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێكی جیاواز له‌نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و ئاین كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌هه‌یه، هه‌روه‌ها كه‌ركوك بۆته شوێنێك بۆ بازرگانی كردن به‌ژنانه‌وه وه‌كو خاڵێكی ترانزێت له‌نێوان باكور و باشوردا، خاڵێكی دیكه‌ش ده‌سه‌ڵاتی زیاد له سنوری حزبه‌كان له‌ناو كه‌ركوكدات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی شاره‌كه، زۆركه‌س تاوا ئه‌نجامده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدابكرێت، ده‌یان كه‌یس هه‌یه كه تائێستا لیكۆڵینه‌وه‌ی جدی له‌سه‌رنه‌كراوه"
سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ی ئاخۆ ، تا چه‌ند دۆسێه‌كانی توند‌و تیژی دژی ژنان به هه‌ند وه‌رده‌گیرێت ولێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی وردیان بۆ ده‌كرێت ؟ ، له وه‌ڵامدا (عه‌مید سه‌رحه‌د قادر) به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كانی كه‌ركوك به نه‌وای راگه‌یاند : پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و دۆسیانه ده‌كات وبه هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگوێی ناخات ...
F. Radionawa
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه
