هەینی, ئەیلول 10, 2010
   
Text Size

٢٣ تیرۆریست لەکەرکوک دەستگیرکران ‌

لەھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا لەدوو گوندی ناوچەی یایچی پارێزگای کەرکوک ٢٣ کەسی داواکراو و گومانلێکراو دەستگیرکران.


عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک رایگەیاند: دوێنێ ٢٥/٧ ھەڵمەتەکە لەلایەن ھێزەکانیان بەھاوکاریی سوپای عیراق و ھێزەکانی ئەمریکاو بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی نیشتمانی و بەڕێوەبەرایەتیی نەھێشتنی تاوان لەکەرکوک بەڕێوەچووەو ھەردوو گوندی قەرەتەپەو کەساحیەی سەر بەشارۆچکەی یایچی گرتۆتەوە.
راشیگەیاند: لەھەڵمەتەکەدا رووبەڕووی شەڕو پێکدادان ھاتوون و توانیویانە بەدوای تیرۆریستاندا بگەڕێن و دەرەنجام ٢٣ تیرۆریست و گومانلێکراو لەسنوورەکە دەستگیرکراون، ئاشکراشیکرد ٣ کەس لەدەستگیرکراوەکان ھەڵگری بەڵگەنامەی ساختەبوون و لەو ھەڵمەتەدا دەست بەسەر ژمارەیەک بەڵگەنامەی ئەو گروپە تیرۆریستییەو چەند پارچە چەکێک و بڕێک کەلوپەلی تەقینەوەشدا گیراوە.

 

F. Knwe

 3817 میوانمان له‌سەرهێڵه‌

ئالووده‌بون

رێکلام