یەک شەممە, 25 تەمموز 2010 21:47
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاشكرای ده‌كات كه بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ كه‌ركوك له‌فرۆشی نه‌وته‌كه‌ی له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته هه‌شتا ملیار دینار‌و تائێستا خه‌رجنه‌كراوه.
سایتی رافیده‌ین له‌زاری ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ریی ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی كه‌ركوك بڵاویكرده‌وه كه به‌پێی بڕیاری حكومه‌تی عێراقی، له‌هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی كه‌ركوك، بڕی یه‌ك دۆلار بۆ شاره‌كه ته‌رخانده‌كرێت. له‌ماوه‌ی ئه‌م چوار مانگه‌ی رابردوودا كۆی گشتیی پاره‌ی ته‌رخانكراوی نه‌وتی فرۆشراوی كه‌ركوك گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی هه‌شتا ملیار دیناری عێراقی، به‌ڵام تائێستا خه‌رجنه‌كراوه.
له‌باره‌ی هۆكاری خه‌رجنه‌كردنییه‌وه، عه‌سكه‌ریی رونیكرده‌وه كه هه‌ندێك لایه‌ن پێیانباشه ئه‌و پاره‌یه، هه‌مووی بۆ یه‌ك پرۆژه‌ی ستراتیژیی خه‌رج بكرێت، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی دیكه ده‌ڵێن با بۆ كۆمه‌ڵێك پرۆژه خه‌رجبكرێت.
عه‌بدولڕه‌حمان سته‌فا پارێزگاری شاره‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا ره‌زامه‌ندیی وه‌رده‌گرین له‌سه‌ر پێشنیازی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گرنگ‌و ده‌ینێرین بۆ به‌غدا.
F. Hawlati
هه‌واڵی نوێ
- دوای ده‌مانگ، وێستگه‌ی كاره‌بای تازه ده‌ستی به‌كاركردن كرده‌وه
- شه‌هرستانی كارمه‌نده كورده‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوری كه‌ركوك له‌پێدانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێكردن بێ به‌ش ده‌كات
- كه‌ركوك: ئه‌فسه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌داله كوژرا
- كه‌ركوك: گه‌نجێك به كوژراوی ده‌دۆزێته‌وه و یه‌كێكی دیكه‌ش له رفاندن رزگار كرا
- ئاسایشی كه‌ركوك، گه‌نجێكی توركمانیان له ده‌ست باندێكی تیرۆریستی رزگاركرد
- سه‌ربازێکی کورد سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوشت
- ئه‌حمه‌د تورك: بۆ كێشه‌كانی كورد، كۆنفرانسی ئاشتی سازده‌كه‌ین
- شاڵاوێكی تری ته‌عریب له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌یه
- له كه‌ركوك 90 هه‌زار كه‌س بێكارن
- كه‌ركوك.. ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراو 4 پۆلیس شه‌هیدو بریندار ده‌كات
