یەک شەممە, 25 تەمموز 2010 21:43
به‌پێی نوێترین زانیاری، هه‌ندێ له‌وه‌زاره‌ته‌كانی عیراق كه‌وتوونه‌ته دامه‌زراندنی خه‌ڵكی شاره‌كانی عیراق له‌سه‌ر حیسابی پارێزگای كه‌ركوك.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پێی راگه‌یاندین به‌شێك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی عیراق هه‌ر ماوه‌یه‌ك جارێك به‌لیست خه‌ڵك له‌به‌غدا له‌سه‌ر حیسابی پارێزگای كه‌ركوك داده‌مه‌زرێنن.
عه‌سكه‌ری وتیشی ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه ئه‌و وه‌زاره‌تانه له‌كاتێكدا خه‌ڵك داده‌مه‌زرێنن كه هیچ پرس و رایه‌كی ئیداره‌ی كه‌ركوكیش وه‌رناگرن، پێشتر ئه‌و وه‌زاره‌تانه خه‌ڵكیان بۆخۆیان دامه‌زراندووه و فه‌رمانی وه‌زاری دامه‌زراندنیان بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌ركردووه‌و ره‌وانه‌ی كه‌ركوكیان كردووه‌و ئێمه فه‌رمانه‌كه‌مان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و كارمان له‌سه‌ر نه‌كردووه، دواتر بینیومانه میلاكی ئه‌و خه‌ڵكانه له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌ته‌كان ماون و موچه‌یان بۆ به‌ستراوه.
راشیگه‌یاند ئه‌م دیارده‌یه له‌كاتێكدایه كه‌حكومه‌ت له‌قۆناغی ئێستادا قۆناغی به‌ڕێكردنی كاروباره‌كانه و وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌و كارانه بۆ خزم و كه‌سوكاری خۆیان ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ش له‌هه‌ندێ وه‌زاره‌تی عیراقدا خه‌ڵك به‌پاره داده‌مه‌زرێن به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی داوای دامه‌زراندن پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌ته‌كه ده‌كات بڕێكی زۆر پاره‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت و ئه‌وسا فه‌رمانی دامه‌زراندنی بۆ ده‌رده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌لیژنه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پێی راگه‌یاندین بڕیارێكیان هه‌یه و ئه‌و بڕیاره له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌سه‌ندیان كردووه كه‌هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت دابمه‌زرێت و خه‌ڵكی كه‌ركوك نه‌بێت ئه‌وان رێگه ناده‌ن له‌كه‌ركوك دابمه‌زرێت و به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه چه‌ندین بڕیاری وه‌زاره‌ته‌كانی عیراقیان ره‌تكردووه‌ته‌وه كه بۆ خه‌ڵكی پارێزگاكانی تری عیراق ده‌ریان كردووه .
F. PUKmedia
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه
