شەممە, 24 تەمموز 2010 12:56
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رمادا گه‌شتیارێکی زۆری رویان له‌ناوچه گه‌شتیارییه‌کانی قه‌زای سۆران کردوه، هاوکات قوربانی و روداوه‌کانی خنکانیش رویان له‌زیادبون کردوه‌و دوێنی هه‌ینی هاوڵاتیه‌کی دانیشتوی شاری که‌رکوک له‌گه‌لی عه‌لی به‌گ خنکا.
موقه‌ده‌م عوسمان مه‌مه‌ده ره‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران به(سبه‌ی) راگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ (هه‌ینی) له‌روداوێکی خنکان له‌گه‌لی عه‌لی به‌گ ئاگادارکراینه‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ تیمه‌کانمان گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌که، که هاوڵاتییه‌ک بو به‌ناوی (موسلیم کامل) دانیشتوی شاری که‌رکوک به‌هۆی مه‌له‌کردن له‌ئاوه‌که‌دا خنکاوه.
وتیشی: دوای هه‌وڵێکی زۆر‌و چوار سه‌عات گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌که‌یدا، توانیمان ته‌رمه‌که‌ی بدۆزینه‌وه‌و پاش ئه‌نجامدانی رێگا یاساییه‌کان راده‌ستی خانه‌واده‌که‌یمان کرده‌وه.
له‌سه‌ره‌تای هاتنی وه‌رزی گه‌رماو له‌ماوه‌ی دو مانگی رابردودا 7 که‌س له‌روباری گه‌لی عه‌لی به‌گ خنکاون، هه‌فته‌ی رابردوش هاوڵاتییه‌کی دیکه‌ی ئه‌و شاره له‌هه‌مان روباردا خنکا.
F. SBEIY
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه
