شەممە, 24 تەمموز 2010 12:38
دانیشتوانی گه‌ڕه‌کی شۆریجه‌ی شاری که‌رکوک له‌به‌رامبه‌ر نه‌بونی خزمه‌تگوزاری پێویست و پشتگوێخستنی گه‌ڕه‌که‌که‌یان، گله‌یی و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن، گه‌ر کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر نه‌کرێت په‌نا بۆ خۆپیشاندان ده‌به‌ن.
دانیشتوانی گه‌ڕه‌کی شۆریجه‌ی که‌رکوک له‌نامه‌یه‌کیاندا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (سبه‌ی) نێردراوه‌و رایده‌گه‌یه‌نن: گه‌ڕه‌که‌که‌مان که به‌گه‌ڕه‌کی کاکه‌ییه‌کان ناسراوه، ماوه‌ی 7 ساڵه هیچ خزمه‌تگوزارییه‌کی بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2007ه‌وه بڕیاری قیرتاوکردنی کۆڵانه‌کانمان بۆ ده‌رچو، به‌ڵام لایه‌نی حیزبی پاره‌که‌یان خواردوه.
ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌رو، که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 3 ساڵ به‌سه‌ر بڕیاری قیرتاوکردنی کۆڵانه‌کانیان ده‌رچوه، به‌ڵام تائێستا به‌رپرسان و پارێزگاری که‌رکوک نه‌هاتون به‌ده‌م کێشه‌که‌مانه‌وه‌و پشتگوێ‌یان خستوه.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی نامه‌که‌یاندا دانیشتوانی گه‌ڕه‌کی شۆریجه ده‌ڵێن: ئێمه زۆپر ناڕازین له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێستای شاره‌که‌مان و په‌شیمانین له‌وه‌ی ده‌نگمان به‌وان و به‌م حکومه‌ته داوه.
هاوکات دانیشتوانی گه‌ڕه‌کی شۆریجه‌ی شاری که‌رکوک ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن، گه‌ر له‌داهاتویه‌کی نزیکدا کۆڵانه‌کانیان بۆ قیرتاو نه‌کرێت و ئه‌و کێشانه‌ی هه‌یانه به‌زویی بۆیان چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، ئه‌وا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خۆپیشاندان و رێگا سه‌ره‌کییه‌کانی ناوچه‌که‌ش ده‌گرن.
F. SBEIY
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه
