هەینی, 23 تەمموز 2010 00:00
رۆژی 22/7 له كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌قفی سوننی پارێزگای كه‌ركوك ئیدانه‌ی ئه‌و پیلانه‌ی شۆڤینییه كرا كه له 22 ی ته‌مموزی ساڵی 2008 دا دژ به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی كه‌ركوك ئه‌نجامدرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی ئایینی مزگه‌وت و ته‌كییه‌كانی كه‌ركوك ئاماده‌یبوون، مه‌لا مسته‌فا حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی سوننی رایگه‌یاند: ئه‌و پیلانه دژی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوكه‌و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك شۆڤینییه‌وه هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی درا و خۆشبه‌ختانه و به هه‌وڵی سه‌ركردایه‌تی كوردستان و خه‌ڵكی به ئه‌مه‌ك و دڵسۆزی كه‌ركوك و خه‌مخۆرانی شاره‌كه ئه‌و پیلانه ره‌تكرایه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی سوننی دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئایینی رێنمایی هاووڵاتیان و موسوڵمانانی شاره‌كه بكه‌ن وه‌ك چۆن دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دژی دوژمنكاران وه‌ستانه‌وه، به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵوێستی هه‌میشه‌یی خۆیان بنوێنن له‌هه‌ر پیلانێكی هاوشێوه‌دا دژ به شاره‌كه‌یان و له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و تاقمێكه‌وه بێت.
دواتر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رێنماییه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان له‌لایه‌ن ئه‌وقافی كه‌ركوكه‌وه به مامۆستایانی ئایینی راگه‌یه‌ندرا كه پێكهاتبوو له دانه‌گیرساندنی بڵندگۆی مزگه‌وته‌كان له وتاری شه‌وان و نه‌مانه‌وه‌ی موسوڵمانان له دوای نوێژی شه‌وان بۆ دروستنه‌بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك و هاندانی موسوڵمانان له‌ڕێگه‌ی وتاره ئاینییه‌كانه‌وه بۆ كاری چاكه و رێزگرتن له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان، هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی سوننی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه داواكراوه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك پاسه‌وانی تایبه‌ت له نزیك مزگه‌وته‌كان دابنێت بۆ راگرتنی ئاسایشی شاره‌كه و پاراستنی گیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی مزگه‌وت ده‌كه‌ن.
F. PUKmedia
هه‌واڵی نوێ
- دوای ده‌مانگ، وێستگه‌ی كاره‌بای تازه ده‌ستی به‌كاركردن كرده‌وه
- شه‌هرستانی كارمه‌نده كورده‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوری كه‌ركوك له‌پێدانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێكردن بێ به‌ش ده‌كات
- كه‌ركوك: ئه‌فسه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌داله كوژرا
- كه‌ركوك: گه‌نجێك به كوژراوی ده‌دۆزێته‌وه و یه‌كێكی دیكه‌ش له رفاندن رزگار كرا
- ئاسایشی كه‌ركوك، گه‌نجێكی توركمانیان له ده‌ست باندێكی تیرۆریستی رزگاركرد
- سه‌ربازێکی کورد سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوشت
- ئه‌حمه‌د تورك: بۆ كێشه‌كانی كورد، كۆنفرانسی ئاشتی سازده‌كه‌ین
- شاڵاوێكی تری ته‌عریب له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌یه
- له كه‌ركوك 90 هه‌زار كه‌س بێكارن
- كه‌ركوك.. ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراو 4 پۆلیس شه‌هیدو بریندار ده‌كات
