پێنج شەممە, 22 تەمموز 2010 23:52
ئه‌مڕۆ 22-7 له‌باره‌گای كۆمیته‌ی پارێزگای كه‌ركوكی حزبی شیوعی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی حزب و لایه‌نه سیاسییه كوردستانیه‌كان له‌شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌یادی دوو ساڵه‌ی پیلانی سه‌رانی گروپی 22 ی ته‌مموز ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی كوردستان و شاری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی كرا‌و حزب و لایه‌نه سیاسییه كوردستانیه‌كان ئیدانه‌ی ئه‌و پیلانه‌یان كرد‌و به‌پیلانێكی ناڕه‌وا وه‌سفیان كرد‌و ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی خه‌ڵكی كوردستان به‌هه‌موو هێزو لایه‌نه‌كانیه‌وه له‌دژی دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره پیلانانه له‌داهاتووشدا كرده‌وه.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌پێویستی رێكخستنی مه‌راسیمی تایبه‌ت بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی 28 ی ته‌مموز كرا كه له‌پێناو به‌دیهێنانی كوردستانیه‌تی كه‌ركوك شه‌هیدبوون، له‌وباره‌یه‌وه بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك درا بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌باره‌ی میكانیزمی رێكخستنی ئه‌و مه‌راسیمه له‌شاری كه‌ركوك.
F. PUKmedia
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه
