پێنج شەممە, 22 تەمموز 2010 23:50
ئه‌مڕۆ 22-7 له‌شاری كه‌ركوك له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئازاد جندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاری كه‌ركوكی راگه‌یاند .
له‌ده‌ستپێكی كۆنگره‌كه‌دا ستران عه‌بدوڵڵا سه‌رنوسه‌ری كوردستانی نوێ ئاماژه‌ی به ناوه‌ڕۆكی كۆنگره‌كه كرد‌و رایگه‌یاند كه به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه له‌ساڵیادی ئه‌و پیلانه نه‌گریسه‌دایه كه‌شۆڤێنییه‌كان به‌ر له‌دوو ساڵ و له‌رۆژی 22-7-2008 ویستیان له‌نێو قوببه‌ی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه له‌دژی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و كوردستان و كه‌ركوك به‌تایبه‌تی ئه‌نجامی بده‌ن، وتیشی: به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌ستپێكی كار‌و چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاری كه‌ركوك-یشه.
پاشان وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ پیلانی 22ی ته‌مموز كرد‌و ده‌رهاویشته‌كانی پشت پیلانه‌كه‌ی روونكرده‌وه‌و به‌پیلانێكی گه‌وره‌ش له‌دژی پرۆسه‌ی سیاسی عیراقی نوێ و له‌دژی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تی كه‌ركوك وه‌سفكرد.
ئازاد جندیانی به بایه‌خیشه‌وه رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانی و نوێنه‌رانی تری كورد له‌به‌غدا به‌رزنرخاند كه توانیان به‌زوویی پیلانه‌كه پوچه‌ڵبكه‌نه‌وه‌و باسی له‌هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كه‌ركوك كرد كه له خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌دا له‌رۆژی 28 ی ته‌مموزی 2008 خه‌ونی شۆڤێنییه‌كان و پیلانگێڕانی گروپی 22ی ته‌مموزیان پوچه‌ڵكرده‌وه، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-یشه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و برینداره‌كانی ئه‌و خۆپیشاندانه كرد.
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پیلانه نه‌گریسه‌كه‌ی 22 ی ته‌مموزی ساڵی 2008 ی به‌بیر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و شاری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی هێنایه‌وه‌و رایگه‌یاند كه وه‌ك چۆن به‌ر له‌دوو ساڵ خه‌ونه نه‌زۆكه‌كانی پشت ئه‌و پیلانه به‌هه‌وڵ و كۆششی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كه‌ركوك و شاره‌كانی تری كوردستان پوچه‌ڵكرایه‌وه له‌داهاتووشدا هه‌ر پیلانێك له‌دژی كورد‌و كه‌ركوك بگێڕدرێت به‌هه‌مان شێوه پوچه‌ڵده‌كرێته‌وه.
ئازاد جندیانی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 یشی به‌نه‌خشه‌ی رێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه هاوشێوه‌كانی وه‌سفكردو رایگه‌یاند كه مادده‌ی 140 به‌لای كورده‌وه هێڵی سوره‌و له‌مه‌ودواش كورد سور ده‌بێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه.
F. PUKmedia
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه
