پێنج شەممە, 22 تەمموز 2010 12:27
كاسبكارانی سه‌ر پردی خاسه‌ی شاری كه‌ركوك له به‌رانبه‌ر نا عه‌داله‌تی له دابه‌شكردنی كوشكه‌كان و ماڵینه‌وه‌یان له شوێنی كاره‌كانیاندا خۆپیشاندانێك ساز ده‌كه‌ن.
مه‌ریوان مسته‌فا خاوه‌نی عه‌ره‌بانه‌یه‌كی ده‌ستی له‌سه‌ر پرده‌كه بۆ هه‌واڵ وتی:
"ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه ئه‌م خۆپیشاندانه‌مان ساز كردوه به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌مان له سه‌ر پرده‌كه، چونكه بژێوی ژیانمان لێره‌دایه و به‌رپرسان ده‌یانه‌وێت ئێره‌مان پێ چۆڵ بكه‌ن "، مه‌ریوان مسته‌فا وتیشی: "شوێنێكیان بۆ داناوین كه پێی ده‌ڵێن شوێنی (كه‌ران) كه ته‌نها سه‌رخۆشه‌كان له‌و شوێنه‌دان، (600) دوكانیان له‌وێ پێداوین كه هیچ كه‌سێك ئاماده نیه بچێته ئه‌و شوێنه و ئه‌م خۆپیشاندانه‌ش درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ین، تا به‌رپرسه‌كان یه‌خه‌مان به‌ر ده‌ده‌ن ".
ئاوات شه‌ریف یه‌كێك بوو له خۆ پیشانده‌ران و وتی: "مه‌یدانی كه‌رانیان بۆ داناوین كه كه‌لوپه‌له‌كانمان بگوازینه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هیچ كه‌سێك قبوڵ ناكات كه خێزانیان یاخود دایك و خوشكیان بچنه ئه‌و بازارِه به‌مه‌به‌ستی كرِینی كه‌لوپه‌لی پێویست "، ئاوات شه‌ریف وتیشی: "هه‌ندێك له به‌رپرسان پشكیان هه‌یه له‌و دوكانانه‌ی كه بۆیان ئاماده كردوین، هه‌ریه‌كێك له‌و دوكانانه‌ش فرۆشراوه به شه‌ش كه‌س ".
ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ ته‌مه‌ن (50) ساڵ هاوڵاتیه‌كی دیكه‌ی ناو خۆپیشاندانه‌كه بوو بۆ هه‌واڵ وتی: "ئه‌گه‌ر مه‌یدانی كه‌ره‌كان شوێنێكی باش بوایه، ئه‌وا به‌رپرسان پێش ئێمه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به كاریان ده‌هێنا "، ئه‌و هاوڵاتیه وتیشی: "ته‌نها یه‌ك ئافره‌ت سه‌ردانی ئه‌و شوێنه ناكات و به‌رپرسان بۆ كرِینی كه‌لوپه‌لی خۆیان سه‌ردانی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكیشیان له‌بیر نیه "، ئه‌حمه‌د شه‌ماڵی ته‌مه‌ن (50) ساڵ چاوه‌كانی پرِ له گریان بوو، پر به گه‌رووی هاواری ده‌كرد پێمان بڵێن روو بكه‌ینه كوێ، وتیشی: "به‌م ته‌مه‌نه‌وه نازانم روو له كوێ بكه‌م، كرێی خانوو چۆن بده‌م، بژێوی 10منداڵ چۆن په‌یدا بكه‌م، كه دوو له منداڵه‌كانم كه‌مئه‌ندامن، ته‌نها ئه‌و عاره‌بانه ده‌ستیه شك ده‌به‌م له دونیادا "، وتیشی: "ئه‌و به‌رپرسانه هانده‌رمانن بۆ ئه‌وه‌ی كه بچین له‌گه‌ڵ تیرۆرستان كار بكه‌ین ته‌نها بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانمان، چونكه بژێویمان لێ ده‌ستێنن ".
عه‌بدولرِه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك به هه‌واڵی راگه‌یاند: "بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵه ته‌حه‌موولی ئه‌و خه‌ڵكانه‌مان كردووه كه له‌سه‌ر پرده‌كه‌دان و له ئێستادا كاره‌كانی نزیكه‌ی (250) دوكان ته‌واو بووه له نزیك گه‌راجی له‌یلان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌سه‌ر پرده‌كه‌ن كه‌لوپه‌له‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه، چونكه نابێت له‌مه‌ودوا هیچ شتێك له‌سه‌ر ئه‌و پرده هه‌بێت و له‌هیچ كه‌سێكیش قبوڵ ناكه‌ین ئه‌و جۆره كارانه بكات "، وتیشی: "به‌و په‌رِی دادپه‌روه‌ریه‌وه دوكانه‌كانمان دابه‌شكردوه به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له‌سه‌ر پرده‌كه‌دان، به‌شێوه‌ی تیروپشك ئه‌وانه‌ی سه‌ر پرده‌كه دوكانه‌كانیان هه‌ڵبژاردوه ئێستاش خۆیان نارِازین "، رونیشیكرده‌وه "به‌خۆپیشاندان هیچ ده‌رناچێت، با ئه‌و خه‌ڵكانه هه‌ر خۆپیشاندان بكه‌ن و له‌تواناماندایه كه رێوشوێنی توند بگرینه به‌ر، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت تێبگه‌ن كه ئێمه خزمه‌تی هاوڵاتیانمان كردوه به‌و كاره ".
F. Hawalnews
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه
