پێنج شەممە, 22 تەمموز 2010 12:21
حكومه‌تی عیراق له پلانی پێنج ساڵه‌یدا ته‌نیا (1%)ی بودجه بۆ كه‌ركوك ته‌رخان ده‌كات، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووری له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه بێ گفتوگۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پلانه‌كه بۆ به‌غدا به‌رزكراوه‌ته‌وه.
ئیبراهیم خه‌لیل سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووری له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ ئاسۆ وتی: "له كۆنگره‌كه‌ی به‌غدا كه پلانی پێنج ساڵه‌ی عیراق بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كان له پێنج كه‌رتدا ڕاگه‌یاندرا، بۆمان ده‌ركه‌وت كه زوڵم له شاری كه‌ركوك ده‌كرێت".
وتیشی: "كێشه‌كه له‌وه‌یه پلانه‌كه له‌لایه‌ن پارێزگاوه به‌رزكراوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئاگاداریبن و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "پلانی پێنج ساڵه، پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌گرێته‌وه له پێنج بواردا، (كشتوكاڵ، نه‌وت، په‌روه‌رده، پیشه‌سازی، ڕێگاوبان) كه كۆمه‌ڵێك بواری گرنگن، به‌ڵام وه‌ك ئه‌نجومه‌ن نازانین له‌م پێنج ساڵه‌دا پڕۆژه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك له‌و پێنج بواره‌دا چین".
ڕاشیگه‌یاند؛ بۆ ئه‌م پێنج ساڵه بودجه‌یه‌كی نه‌گۆڕی بۆ دابینكراوه و ته‌نیا (1%)ی بودجه‌ی عیراق بۆ شاری كه‌ركوك ته‌رخانكراوه و (99%)كه‌ی تر به‌سه‌ر ئه‌و (17) پارێزگایه‌ی تردا دابه‌ش ده‌كرێت".
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: "بۆ ساڵانی (2011 و 2012 و 2013 و 2014) نزیكه‌ی (139) ملیار دینار به‌شێوه‌یه‌كی نه‌گۆڕ دابینكراوه بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ئه‌وه بكرێت له‌م چوار ساڵه‌دا چ گۆڕانكاریه‌ك ده‌بێت و بودجه‌كه پێویستی به گۆڕانكاری ده‌بێت، له په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كانیش، (4.6%) بۆ كه‌ركوك ته‌رخانكراوه".
F. Xandan
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه
