پێنج شەممە, 22 تەمموز 2010 12:14
22ى ته‌مموز تا 28ى ته‌مموز هه‌فته‌یه‌كى گه‌رموگوڕى پرسى كوردبوو له‌ساڵى 2008دا. له22ى حه‌وتى ئه‌و ساڵه‌دا شه‌پۆلێك له‌ده‌نگدانى شۆڤێنى په‌كى ته‌بایى و ته‌وافوقى له‌عیراق كرد‌و بڕیارێكى تایبه‌تیان بۆ هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان له‌كه‌ركوك ده‌ركرد كه به‌عه‌مه‌لى پیلانگێران بوو له‌جه‌دوای دیموكراسى و له‌ده‌ستوورى ولاتیش. له‌به‌رسڤى ئه‌و شه‌پۆله شۆڤێنییه‌دا كوردستانیان له‌ئاستى ره‌سمى و له‌ئاستى میللیشدا خه‌باتێكى هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ره‌وایان به‌ڕێخست. خۆپیشاندان هه‌موو شار‌و ده‌ڤه‌ره‌كانی كورده‌واری گرته‌وه.له28ى هه‌مان مانگ و ساڵدا كه‌ركوك، كه‌پیلانه‌كه گه‌ڕى له‌ملى ئالاند بوو، بووه چه‌قى خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌رى گه‌وره بۆ راپسكان له‌پیلانى 22ى ته‌مموز.
كه‌ركوكییه‌كان له‌ژێر تایتڵى (لێره ناڕۆین)دا 12 شه‌هیدیان دا، له‌ژێر گومبه‌زى دیموكراسیى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاشدا بڕیاریاندا ئه‌گه‌ر شه‌پۆلى شۆڤێنى پلانگێران كپ نه‌بێت، ئه‌وا ده‌نگ بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شى كوردستان ده‌ده‌ن. چونكه ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی له‌به‌غدا نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سازان كه‌بنچینه‌ی عیراقی نوێیه، ئه‌وا زۆرینه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش ده‌توانێت له‌مه‌رجه‌عیه‌تی ده‌ستوور به‌هره‌مه‌ند بێت.
ئه‌وان دیموكراسیى زۆرینه‌ى ناڕه‌واو كه‌ركوكیش دیموكراسیى ره‌واو ته‌با له‌گه‌ڵ راستییه‌كانى مێژوو.
له‌هه‌ولێر، په‌رله‌مانى كوردستان خه‌به‌ریدا، فراكسیۆنى كوردستانى له‌به‌غدا كه‌وتنه ته‌گبیرى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پیلانى 22ى ته‌مموز.
سه‌رۆك كۆمار مام جه‌لال و سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، وه‌ك پارێزه‌رى ده‌ستوور مافى ڤیتۆى له‌كاتى خۆیدا به‌كارهێناو یاساكه‌ى گه‌ڕانده‌وه بۆ په‌ڕله‌مان.
سه‌رۆك تاڵه‌بانى و سه‌رۆك بارزانى له‌سه‌ره‌تا تا كۆتایى ته‌نگه‌ژه‌كه هه‌ماهه‌نگ بوون و سه‌ره‌نجام پێكه‌وه له‌به‌غدا له‌به‌رده‌م میدیاكانى جیهاندا رایانگه‌یاند، سازان و ته‌بایى و پارێزگارى له‌ده‌ستوور تاكه ڕێگه‌ى چاره‌سه‌ره. له‌سه‌ر پرسى كه‌ركوكیش وتیان مه‌سه‌له‌كه‌مان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ خودى ئه‌نجومه‌نى كه‌ركوك كه‌نوێنه‌رانى هه‌ڵبژێراوى خه‌ڵكى كه‌ركوكن.
به‌مجۆره ئه‌و هه‌فته‌یه‌ى ته‌مموزى 2008 هه‌فته‌یه‌كى گه‌رموگوڕ بوو بۆ دۆسێى كه‌ركوك، كه‌ده‌هێنآ ناوى لىَ بنرێت (هه‌فته‌ى كه‌ركوك) و هه‌موو ساڵێك بۆ جۆشدانه‌وه‌ى خه‌بات له‌ڕێى كه‌ركوكدا ئه‌زموون و ده‌رسه‌كانى ده‌ور بكرێنه‌وه.
پیلانى 22ى ته‌مموز نه یه‌كه‌م پیلانه له‌م شاره كوردستانییه ده‌كرێت و نه دوا پیلانیشه. چه‌ندین ده‌یه له‌ته‌عریب و راگوێزان پیلانى به‌رنامه بۆ داڕێژراوى بآ پسانه‌وه بوو له‌دژى كه‌ركوك و له‌دژى كوردستان و له‌دژى یه‌كێتى ریزه‌كانى گه‌لى عیراقیش كه‌سیاسه‌ته‌كانى پاكتاوى ره‌گه‌زى پاچى بنكۆڵكردنى یه‌كێتى ولاته‌كه‌ش بوو.
ئه‌گه‌رچى رزگارى عیراق شێره به‌فرینه‌ى پاكتاوى ره‌گه‌زى و ئیستبدادی دیكتاتۆریی توانده‌وه، به‌لام مه‌یلى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌چه‌ندین وێستگه‌ى پرۆسه‌ى دیموكراتیزه‌كردنى عیراقدا خۆى نمایشده‌كرد تا له‌ته‌نگه‌ژه‌ى كه‌ركوكدا، له22ى ته‌مموز، سه‌ره‌تاتكێى كرد. ئێستاش له‌جومگه‌ى جیاجیادا خۆى ده‌رده‌خاته‌وه. نموونه‌ى ئه‌و سه‌ره‌تاتكێیه‌مان له‌كاتى گفتوگۆى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌ڕله‌ماندا تێبینى كرده‌وه كاتێك ویستیان، بۆ جارێكى دیكه‌ش، به‌بیانووی پێدانی تایبه‌تمه‌ندى به‌كه‌ركوك، پرۆسه‌ى دیموكراسى له‌و شاره په‌كبخه‌ن كه‌هێشتا پرسى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكه‌ش به‌لادا نه‌خراوه.
بێگومان باسكردنی ئه‌م مه‌یله بۆ ئه‌وه نییه ئه‌ژنۆمان بشكێ و دۆشدابمێنین، له‌به‌رده‌م هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌و پلانێكدا، به‌رپه‌چدانه‌وه‌و خه‌باتى ره‌وا هه‌یه كه به‌رسڤى سیاسه‌تى كوردستانى له‌و میانه‌دا جێگه‌ى شانازى و مایه‌ى په‌ندو ئه‌زموونیشه.
شانازى به‌وه‌ى له‌ئاستى سیاسه‌تى ره‌سمى، له‌كوردستان و له‌به‌غدا، له‌ئاستى سیاسه‌تى میللیش، له‌هه‌رێم و كه‌ركوكدا، كوردستانییان خه‌باتێكى هه‌مه‌لایه‌نه‌یان جۆشدایه‌وه.
په‌ندو ئه‌زموونیش به‌وه‌ى ئه‌م سیاسه‌ته كوردستانییه، له‌پێگه‌و گۆشه‌نیگاى جیاوه، ئه‌مما یه‌كگرتووه‌وه، ده‌توانآ زیندوو و كاریگه‌ربآ به‌جۆرێك نه‌ك پیلانه‌كان پوچه‌ڵ بكاته‌وه، به‌ڵكو بتوانێت خودان ده‌ستپێشخه‌رى كاریگه‌ریش بێت بۆ جێبه‌جێكردنى ئیستحقاقه ده‌ستوورى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى خۆى. چ بۆ پرسى كه‌ركوك و چ بۆ پرسى شه‌راكه‌ت و پشكى له‌سیاسه‌ت و له‌ئیداره‌دانى عیراقدا كه‌هه‌ردوو ئه‌م پرسه‌ش لێك دابڕوا نین، به‌ڵكه په‌رژینى پاراستنى یه‌كتربین.
ئێستا كه‌عیراق و له‌ناو عیراقیشدا كورد، له‌به‌رده‌م وێستگه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت، ره‌نگڕێژكردنى شه‌راكه‌ت و به‌رنامه‌ى حكومه‌تى داهاتوودان و هه‌موولایه‌ك ویست و ئیستحقاقه ره‌واكانى خۆى دێنێته سه‌رمێزى دانوستاندن، له‌م به‌ستێنه‌دا ده‌وركردنى ئه‌زموونى ته‌مموزى كه‌ركوك، به‌پیلانگێڕانه‌كه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌وه، ده‌توانێت له‌ڕووى مه‌عنه‌وییه‌وه ته‌نگێزه‌ى جۆشدانه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بێت و له‌ڕووى ته‌جره‌به‌شه‌وه، تێستێكى له‌به‌رچاوبێت كه‌خه‌باتى جه‌ماوه‌رى، سیاسه‌تى ره‌سمى ژیر، هه‌ماهه‌نگى سه‌ركردایه‌تیى كورد‌و ده‌ستى كورد له‌ده‌سه‌لاتى ئیتیحادیدا، كارى خۆیان ده‌كه‌ن و سه‌ره‌نجام ده‌بآ ده‌ستپێشخه‌رى بخه‌نه‌وه ده‌ستی كورد.
له‌به‌ر هه‌ندآ (هه‌فته‌ى كه‌ركوك) بۆ بیرئانینى پیلانى ته‌مموزو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌شى، بۆ پێداگرى و سووربوون له‌سه‌ر شه‌راكه‌ت و 140و هه‌موو داوا ده‌ستوورییه‌كانمان، بایه‌خى خۆى هه‌یه.
با هه‌موومان به‌شداریى تێدابكه‌ین.

ستران عه‌بدوڵلا 21/7/2010
F. Knwe
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه