پێنج شەممە, 22 تەمموز 2010 12:10
وته‌بێژێك به‌ناوی مه‌كته‌بى راگه‌یاندنی ی.ن.ك ئه‌م لێدوانه‌ی خواره‌وه‌ی راگه‌یاند:
ئه‌مڕۆ 2 ساڵ به‌سه‌ر پیلانێكی گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕىَ. دوو ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ له‌ژێر قوببه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق پیلانێكى ترسناك دژى داخوازییه ره‌واو دیموكراتییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. 22ی ته‌مموزی 2008، دواى گفتوگۆیه‌كى دوورودرێژى كوتله سیاسییه‌كانى عیراق له‌ناو په‌رله‌مان و له‌دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌تى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان، هه‌موولایه‌ك گه‌یشتن به‌ته‌وافوقى سیاسى له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كانى عیراق، كه‌چى مخابن له‌ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى 22ى ته‌مموزى 2008، سه‌رۆكى ئه‌وكاته‌ى په‌رله‌مان (محمود ئه‌لمه‌شهدانى) به‌بىَ پرسكردن به‌دوو جێگره‌كه‌ى و بىَگوێدانه پره‌نسیپى ته‌وافوق و رێككه‌وتنى كوتله په‌رله‌مانییه‌كان، سه‌ره‌تاى پیلانێكی خسته ئه‌جێنداى ئه‌و رۆژه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و مادده‌ى 24ى یاساكه‌ى خسته ده‌نگدانی نهێنییه‌وه، كه‌تایبه‌ت بوو به‌دواخستنى هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگاكه.
ئه‌م پیلانه هه‌ر خێرا كاردانه‌وه‌یه‌كى توندى هاوپه‌یمانیی كوردستان و فراكسیۆنى یه‌كگرتوو و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى مه‌شهه‌دانى و ژماره‌یه‌ك له‌نوێنه‌رانى به‌دواى خۆدا هێناو 100 نوێنه‌ر هۆڵى په‌رله‌مانیان جێهێشت، به‌ڵام دواتر پیلانه‌كه له‌لایه‌ن باقى نوێنه‌رانه‌وه تێپه‌ڕى و یاساكه په‌سه‌ندكرا. هه‌مان رۆژ سه‌رۆك مام جلال و جێگری سه‌رۆك كۆمار عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى له‌ده‌ستووردا پێیاندراوه‌و به‌پشت به‌ستن به‌ده‌ستوورو به‌رژه‌وه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی عیراق و پرۆسه‌ی سیاسی یاساكه‌یان ڤیتۆكردو دواى ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستى توندى تر‌ى به‌دوادا هات.
هه‌ر له‌سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه تا حكومه‌ت و په‌رله‌مان و وه‌زیرو كاربه‌ده‌ستانى كورد له‌به‌غداوه بگره تا ده‌گاته ناڕه‌زایه‌تى به‌رفراوانى جه‌ماوه‌رى و خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌و به‌و خۆپیشاندانه به‌رفراوانه جه‌ماوه‌رى شارى كه‌ركوكیشه‌وه كه‌دواتر خه‌ڵتانی خوێن كرا، ئه‌وه جیا له‌كاردانه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك و داواكارى گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزگاكه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.
بۆیه، بۆ به‌رزڕاگرتنى هه‌ڵوێستى جوامێرانه‌ى سه‌ركردایه‌تیى سیاسى و نوێنه‌رانى گه‌لى كوردستان و حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان و جه‌ماوه‌رى خۆڕاگر و له‌پێناو جۆشدانه‌وه‌ى گیانی به‌رگرى و به‌رخۆدانى گه‌له‌كه‌مان له‌ڕێى پێداگریان له‌سه‌ر داخوازییه ره‌واو دیموكراتییه‌كانیان و هۆشیاری دانه‌وه سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌رجۆره پیلانگێڕییه‌كی تر، مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ی.ن.ك بڕیاریدا (هه‌فته‌ی كه‌ركوك به‌رخۆدان و ئاینده) رابگه‌یه‌نێ كه له22ی ته‌مموز تا 28ی ته‌مموز ده‌خایه‌نێ. له‌و هه‌فته‌یه‌دا هه‌موو رۆژنامه‌و گۆڤار‌و رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن و سایته‌كانمان ئه‌و یاده‌وه‌رییه به‌رز راده‌گرن.
F. Knwe
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه
