دواهەمین نوێکراوە : پێنج شەممە, 22 تەمموز 2010 12:09 پێنج شەممە, 22 تەمموز 2010 11:45
پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند: ئه‌و بودجانه‌ی سالانه له‌به‌غداوه بۆ كه‌ركوك ته‌رخانده‌كرێن، بڕه‌كه‌یان كه‌مه‌و به‌شی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه ناكات.
دوێنێ 21/7/2010، له‌دیدارێكی نێوان عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك و وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی بارودۆخی گشتیی پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له‌پێش پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دان، پارێزگاری كه‌ركوك تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی كه‌ركوك بۆ گه‌شه‌پێدانی لایه‌نی خزمه‌تگوزاری و وتی: ئه‌گه‌ر چی كاری باشكراوه، به‌لام پێویستیی پارێزگاكه زیاتره، وتیشی: تائێستا به‌هاوئاهه‌نگیی حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نی ئه‌مریكی زۆر پرۆژه‌ی ستراتیژی له‌كه‌ركوك جێبه‌جێكراون، به‌لام به‌شێك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی عیراق رێگری له‌به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری شاره‌كه‌دا دروستده‌كه‌ن.
داوای
پێداچوونه‌وه ده‌كرێت
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق بۆ پێنج ساڵی داهاتوو كه‌مترین بودجه‌ی بۆ پارێزگای كه‌ركوك ته‌رخانكردووه، بۆیه داواده‌كه‌ین به‌و بڕیاره‌یاندا بچنه‌وه، وتیشی: به‌پێی نه‌خشه‌یه‌كی پێنج ساڵی كه‌وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق دایڕشتووه، غه‌دری گه‌وره له‌كه‌ركوك كراوه‌و رێژه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه بۆ پلانی عیراق دایناوه، كه‌ركوك 1%ی به‌رده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها رێبوار تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌شكرد كه له‌بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كانیشدا غه‌در له‌كه‌ركوك كراوه‌و بۆ پێنج ساڵی داهاتوو 4،6% بودجه بۆ كه‌ركوك دانراوه‌و ئه‌وه‌ش زۆر كه‌مه.
F. Knwe
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه
