چوار شەممە, 21 تەمموز 2010 14:22
ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له‌شاری كه‌ركوك جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ شاره‌كانی تردا هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌یه‌ك له پێكهاته‌كانی شاره‌كه خۆی به زۆرینه ده‌زانێت، بۆیه له رۆژی سه‌رژمێریدا ناوی هه‌موو كه‌سێك ده‌نوسرێت و پێناسه‌ی كه‌ركوكێتیش نابه‌خشرێت به كه‌سێك كه خه‌ڵكی كه‌ركوك نه‌بێت.
عه‌دنان ره‌زا به‌رِێوه‌به‌ری سه‌رژمێری كه‌ركوك بۆ هه‌واڵ وتی: "له رۆژی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری شاری كه‌ركوك هه‌ر خێزانێكی ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوك له شاره‌كه‌دا بوبێت ناوی تۆمار ده‌كرێت و به‌پێی ناسنامه‌كه‌ی ناوی تۆمارده‌كرێت، كه خه‌ڵكی چ شارێكه و نابێته خه‌ڵكی كه‌ركوك "، وتیشی: "هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ئه‌گه‌ر بۆ سه‌فه‌ریش هاتبێته شاره‌كه له‌سه‌ر زانیاری پاسپۆرته‌كه‌ی ناوی ده‌نوسرێت و زانیاریه‌كانی لێوه‌رده‌گیرێت و ده‌نوسرێت خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌یه، ته‌نانه‌ت له ئێستادا خه‌ڵكی به‌نگلادیش هه‌یه بۆ كاركردن هاتونه‌ته عێراق، ناویان ده‌نوسرێته‌وه، بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی نفوس و فۆرِمی خۆراكی كه‌ركوك هه‌بێت ئه‌و كه‌سانه وه‌كو خه‌ڵكی كه‌ركوك تۆمار ده‌كرێن "، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه "سه‌باره‌ت به‌و خێزانانه‌ی كه خه‌ڵكی كه‌ركوكن له شاره‌كانی تری عێراق نیشته‌جێبون، بۆیان هه‌یه چوار رۆژ پێش ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریه‌كه ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن، ئه‌گه‌ریش له‌و شاره‌ی كه تێیدا نیشته‌جێبوون ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن، ئه‌وا له‌و شاره‌دا ده‌نوسرێت ئه‌و هاوڵاتیه خه‌ڵكی كه‌ركوكه و له‌و شاره‌كه‌دا نیشته‌جێ بووه و پێناسه‌ی كه‌ركوكێتی لێوه‌رناگیرێته‌وه "، باسی له‌وه‌شكرد "ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكاش به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌توانن ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن و له‌سه‌ر ناسنامه‌كانیان خه‌ڵكی چ شارێك نوسرابێت، ئه‌وه ده‌نوسرێت خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یه و له رێگای سه‌فاره‌ته‌وه ناوكانمان بۆ ده‌گه‌رِێته‌وه، ئێمه‌ش هه‌ركه‌سه و ناوه‌كه‌ی بۆ شاره‌كه‌ی خۆی تۆمار ده‌كه‌ین "، عه‌دنان ره‌زا ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه "هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ردانی دكتۆریش هاتبێته شاره‌كه له نه‌خۆشخانه‌كان ناوی تۆمار ده‌كرێت و ده‌نوسرێت به‌و هۆیه‌وه له‌كاتی سه‌رژمێریدا له‌شاری كه‌ركوك بووه، دوای ئه‌وه‌ش كێشه‌مان له‌گه‌ڵی نییه بۆ هه‌ر شارێك برِوات ".
F. Hawalnews
هه‌واڵی نوێ
- كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
- مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئهیلوول/ی ١٩٦١ له كه‌ركوكدا
- كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
- ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه درێژه‌ی هه‌یه
- له‌قه‌زای حه‌ویجه 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
- پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته هێزه عێراقیه‌كان
- شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته نه‌ک هه‌نارده‌کردن
- سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
- له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
- پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی زێدهڕووییان کردووه، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه
