چوار شەممە, 21 تەمموز 2010 14:18
له ماوه‌ی (7) ساڵی رابردوودا له‌شاری كه‌ركوك چه‌ندین پۆلیسی هاتوو چۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه و شه‌هید كراون و تا ئێستا موچه‌ی خانه‌نشینیان بۆ نه‌برِاوه‌ته‌وه.
نه‌قیب كامران شكور محه‌مه‌د ئه‌فسه‌ری راگه‌یاندن له پۆلیسی هاتوچۆی كه‌ركوك بۆ هه‌واڵ رایگه‌یاند: "له دوای ساڵی 2003ه‌وه تا ئێستا (12) پۆلیسی هاتوچۆ له شاری كه‌ركوك شه‌هید بوونه "، وتیشی "ئه‌و شه‌هیدانه هه‌موویانه به هۆی ته‌قینه‌وه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌موویان له ره‌گه‌زی نێرن و ژنیان تێدا نییه "، نه‌قیب كامران شكور محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه "شه‌هیده‌كان له هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانن له كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و مه‌سیحین، پۆسته‌كانیشیان ئه‌فسه‌ر و مفوه‌ز و پۆلیسی ئاسایین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینیان بۆ ببرِێته‌وه تا ئێستا ئه‌و شه‌هیدانه موچه‌ی پۆلیسی ئاسایی خۆیان وه‌رده‌گرن و موچه‌ی خانه‌نشینی و شه‌هیدانه‌یان بۆ نه‌برِاوه‌ته‌وه ".
جێی ئاماژه‌یه له ئامارێكی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گشتی عێراق له ماوه‌ی ساڵی (2003)ه‌وه تا ساڵی (2006)، ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ له عێراقدا (58) پۆلیس بوه‌وه و یه‌كێك له‌و شه‌هیدانه‌ش ژنه و پۆسته‌كانیانیش بریتیه له ئه‌فسه‌ر و مفوه‌ز و پۆلیسی ئاسایی و عه‌ریف.
F. Hawalnews
هه‌واڵی نوێ
- دوای ده‌مانگ، وێستگه‌ی كاره‌بای تازه ده‌ستی به‌كاركردن كرده‌وه
- شه‌هرستانی كارمه‌نده كورده‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوری كه‌ركوك له‌پێدانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێكردن بێ به‌ش ده‌كات
- كه‌ركوك: ئه‌فسه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌داله كوژرا
- كه‌ركوك: گه‌نجێك به كوژراوی ده‌دۆزێته‌وه و یه‌كێكی دیكه‌ش له رفاندن رزگار كرا
- ئاسایشی كه‌ركوك، گه‌نجێكی توركمانیان له ده‌ست باندێكی تیرۆریستی رزگاركرد
- سه‌ربازێکی کورد سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوشت
- ئه‌حمه‌د تورك: بۆ كێشه‌كانی كورد، كۆنفرانسی ئاشتی سازده‌كه‌ین
- شاڵاوێكی تری ته‌عریب له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌یه
- له كه‌ركوك 90 هه‌زار كه‌س بێكارن
- كه‌ركوك.. ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراو 4 پۆلیس شه‌هیدو بریندار ده‌كات
