شەممە, تەمموز 31, 2010
   
Text Size

ئەیاد عەلاوی: كێشەی كەركووك بەرێگای پێكهاتن چارەسەر دەكرێت نەك بە دەنگدان و دواخستنی هەڵبژاردن تێیدا

ئەیاد عەلاوی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، داوا دەكات، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دوابخرێت، هەتا ئەو كاتەی لەنێوان پارتە سیاسییەكاندا دەگەنە پێكهاتنێك و كۆتایی بەو كێشەیە دەهێنن كە ئێستا لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی ناوەندیدا دروستبووە.

ئەم لێدوانەی ئەیاد عەلاوی دوای ئەو ناكۆكییە توندە هات، كە لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی بەغدا دروستبووە لەبارەی پەسەندكردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق جگە لە كەركووك، كە بەهۆیەوە هاوپەیمانیی كوردستان لەو دانیشتنەی پەرلەمانی عێراق كشایەوەو گرژییەك لە هاوپەیمانیەتی كورد لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراقیدا دروستكردووە.

 

لەلایەكی تریشەوە ئەیاد عەلاوی لەكاتی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە پەیمانگای كارنیگی بۆ ئاشتی لە واشنتۆن، پێشنیاری دروستكردنی دەستەیەكی سیاسی كرد، كە نوێنەرایەتی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی عێراق بكات بۆ گفتوگۆكردن و گەیشتنە چارەسەرێك بۆ كێشەی كەركووك و ئەو بارەی كە تێیدا دەژیت و ئەوەشی راگەیاند: كێشەی كەركووك تەنها بەرێگای پێكهاتنی لایەنە سیاسییەكانی عێراق چارەسەر دەكرێت نەك گرتنەبەری دواخستنی هەڵبژاردنەكان لەو پارێزگایەدا.

كوردستان فۆر پرێس

http://kurdistan4press.com/read.php?item=1984&category=iraq

ئالووده‌بون

رێکلام