هەینی, ئەیلول 10, 2010
   
Text Size
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم پێشوازی‌ له‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك ده‌كات
شەممە, 28 ئاب 2010 02:49

مسعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌گه‌ڵ عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا پارێزگاری‌ كه‌ركوك، كۆبووه‌وه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
وێستگه‌ی كاره‌بای تازه‌ دوای شه‌ش مانگ تێكچوون كه‌وته‌وه‌ كار
شەممە, 28 ئاب 2010 02:47

دوای شه‌ش مانگ له‌كاركه‌وتنی وێستگه‌ی كارۆگازی تازه‌، دوێنێ 26/8 ئه‌و وێستگه‌یه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای سێمنسی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ كه‌ تایبه‌ت به‌چاككردنی ئه‌و وێستگه‌یه‌ چووبوونه‌ شاری كه‌ركوك، به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونی خرایه‌وه‌ كار.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
كه‌ركوك.. پڕۆژه‌ی پترۆدولار ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌
شەممە, 28 ئاب 2010 02:44

پڕۆژه‌ی پتڕۆدولار له‌ كه‌ركوك ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. ئه‌ندامیكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و پاره‌یه‌ قۆناغ به‌قۆناغ خه‌رجده‌كرێت.
پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی نیو دۆلار له‌هه‌ر به‌رمیله‌ نه‌وتێكی كه‌ركوك دراو وبڕیاره‌كه‌ش چووه‌ قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه‌، قۆناغی یه‌كه‌می پاره‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ چاككردنی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌ستی پێكرد. ئه‌ندامیكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر كوتله‌ی برایه‌تی ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ قۆناغ به‌قۆناغ خه‌رجده‌كرێت نه‌ك به‌یه‌كجار.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
380 خانووی ته‌جاوز له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ ده‌ڕوخێنرێن
شەممە, 28 ئاب 2010 02:43

دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگی شوباتی ئه‌مساڵ به‌بڕیارێكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی عیراق، هه‌ر خانوویه‌ك به‌ته‌جاوز دروست بكرێت له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی عیراق ده‌بێت بڕوخێنرێت، ئه‌و بڕیاره‌ 380 خانووی ته‌جاوزی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ ده‌گرێته‌وه‌، بۆیه‌ شاره‌وانی ناحیه‌كه‌ش چاوه‌ڕوانی سه‌رووی خۆی ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
سێ چه‌كداری نه‌ناسراو منداڵێك ده‌كوژن و سێ كه‌سی تریش بریندارده‌كه‌ن
هەینی, 27 ئاب 2010 22:40

هێرشێكی چه‌كداریی بۆ سه‌ر ماڵێك له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی نزیك شاری كه‌ركوك، 4 كوژراوو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك بۆ PUKmedia ی روونكرده‌وه‌: شه‌وی رابردوو 26/27-8 چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵێك له‌كۆمه‌ڵگای یه‌رموك له‌باشوری شاری كه‌ركوك و منداڵێكی 10 ساڵانیان كوشتووه‌و سێ كه‌یشی تریشیان برینداركردووه‌و دواتر هه‌ڵاتوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

 
 
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری كه‌ركوك: پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دواناكه‌وێت
هەینی, 27 ئاب 2010 22:38

له‌سه‌ره‌تای بڕیاردان له‌ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی عیراق، گروپه‌ عه‌ره‌بی و توركمانییه‌كان له‌كه‌ركوك به‌یه‌كده‌نگی له‌ ملاملانێی ئه‌وه‌دان كه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌شاری كه‌ركوك ئه‌نجام نه‌درێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تائێستا به‌یانامه‌یه‌ك و كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌نوسی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری كه‌ركوكیش ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامده‌درێت.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
جه‌بار یاوه‌ر: باشتر وایه‌ پێش كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا مادده‌ی‌ 140ی‌ ده‌ستور جێبه‌جێبكرێت
هەینی, 27 ئاب 2010 22:36

وته‌بێژی‌ فه‌رمانده‌یی‌ گشتی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان، رایگه‌یاند له‌پێناو ئارامی‌‌و ئاسایشی‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان باشتر وایه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پێش كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا ماده‌ی‌ 140ی‌ ده‌ستوری‌ جێبه‌جێبكه‌ن.

 لیوا جه‌بار یاوه‌ر، به‌سایتی‌ ئاوێنه‌ی‌  راگه‌یاند ئه‌گه‌رچی‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌كاره‌ دیبلۆماسییه‌كانی‌ وڵاتی‌ ئه‌مه‌ریكا ئۆفیسیان له‌ناوچه‌ كێشه‌ به‌سه‌ره‌كان ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا واباشتره‌ پێش كشانه‌وه‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا مادده‌ی‌ 140ی‌ ده‌ستوری‌ جێبه‌جێ‌ بكرێت.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
كه‌ركوك: هێزه‌كانی‌ پۆلیس رفێندراوێكیان ئازاد كرد و رفێنه‌ره‌كانیشیان ده‌ستگیركرد
پێنج شەممە, 26 ئاب 2010 19:53

هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی له‌ پارێزگای كه‌ركوك رفێنراوێك ئازاد ده‌كه‌ن ‌و هه‌ردو رفێنه‌ره‌كه‌شی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
عه‌قید بێستون خه‌فاری، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی له‌ پارێزگای كه‌ركوك به‌ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: شه‌وی 24 له‌سه‌ر 25 ئه‌م مانگه‌ كه‌سێك به‌ناوی (یه‌شار نیزام) له‌ نزیك پارێزگای كه‌ركوك دو رفێنه‌ر سواری ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ده‌بن ‌و به‌ره‌و ناوچه‌ی باروتخانه‌ی پارێزگای كه‌ركوكی ده‌یڕفێنن.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
كه‌ركوك: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی‌ موڵكایه‌تی‌، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وه‌فدێك ره‌وانه‌ی‌ به‌غدا ده‌كات
پێنج شەممە, 26 ئاب 2010 19:49

به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچون به‌دوای كێشه‌ی موڵكدارێتی له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوك، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌فته‌ی ئاینده‌ وه‌فدێك ره‌وانه‌ی به‌غداد ده‌كات، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش ده‌ڵێت: تا ئێستا كه‌متر له‌ 5%ی‌ كێشه‌ موڵكداریه‌تی له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوك چاره‌سه‌ركراون.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
رزگار عه‌لی: ده‌سته‌ی باڵای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی موڵكدارێتی عیراق شكستی هێناوه‌
پێنج شەممە, 26 ئاب 2010 19:44

له‌هه‌نگاوێكدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی موڵكدارێتی له‌پارێزگای كه‌ركوك و هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی پێش چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی موڵكدارێتی عیراقه‌وه‌ پشتگوێخراوه‌و ئاوڕی لێنه‌دراوه‌ته‌وه‌، رۆژی 25/8 رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی نوسینگه‌كانی ده‌سته‌ی موڵكدارێتی عیراق له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك كۆبووه‌وه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
كه‌ركوك... كارمه‌ندێكی كۆمپانیای نه‌وتی باكور گیانی له‌ده‌ستدا
پێنج شەممە, 26 ئاب 2010 19:40

به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ، له‌شاری كه‌ركوك هاوڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ژووری په‌یوه‌‌ندی هاوبه‌شه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك به‌په‌یامنێری ڕاگه‌یاند:له‌سه‌ر ڕیگای كه‌ركوك دوبز نزیك خاڵی په‌شكنینی حه‌وزی 9 به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (فورد دبل قماره‌ ) كه‌ سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وتی باكوره‌ شوفیری ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌ناوی (خه‌لیل بكر قادر) گیان له‌ده‌ست دا.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
سێ تیرۆریست له‌گوندێكی ناحیه‌ی له‌یلان ده‌ستگیرده‌كرێن
پێنج شەممە, 26 ئاب 2010 10:21

له‌درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییانه‌ی بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و ئۆقره‌یی له‌ناوچه‌كانی كه‌ركوك ئه‌نجامده‌درێن، دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك په‌لاماری تیرۆریستی له‌ناو شاری كه‌ركوك ئه‌نجامدران، له‌هه‌ڵمه‌تێكی تری هاوبه‌شی پۆلیس و سوپاو پێشمه‌رگه‌و ئه‌مریكا له‌گوندێكی سه‌ر به‌ناحیه‌ی له‌یلانی پارێزگای كه‌ركوك سێ تیرۆریست ده‌ستگیركران.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
له‌ 50%ی زه‌ویبه‌ كشتوكاڵیه‌كانی كه‌ركوك كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
پێنج شەممە, 26 ئاب 2010 10:19

ئه‌ندازیار مه‌هدی موباره‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كستوكاڵی كه‌ركوك ئه‌وه‌ی بۆ PUKmedia ئاشكرا كرد، كه‌ له‌ 50% زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كانی كه‌ركوك تائێستا كێشه‌ی    موڵكداریان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خراپی دروستكردووه‌ بۆ سه‌ر جوتیاران، هه‌روه‌ها وتیشی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه‌ له‌ سنوری كه‌ركوكدا كێشه‌ی موڵكداریان له‌سه‌ره‌ زۆربه‌ی به‌ به‌یار ماوه‌ته‌وه‌ هیچ پرۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵی تێدا ناكرێت،

زیاتر بخوێنەوە
 
 
داوای‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ وه‌زیری‌ پلاندانانی‌ عێراق ده‌كرێت
پێنج شەممە, 26 ئاب 2010 10:14

پارله‌مانتارێكی‌ لیستی‌ ئه‌لعێراقییه‌ له‌ شاری‌ كه‌ركوك، له‌به‌رانبه‌ر پشتگوێخستنی‌ داوای‌ عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كانی‌ شاره‌كه‌ بۆ دواخستنی‌ ئه‌نجامدانی‌ سه‌رژمێری‌ دانیشتوان، داوا له‌ وه‌زیری‌ پلاندانان ده‌كات ده‌ست له‌كاره‌كه‌ی‌ بكێشێته‌وه‌.
 پارله‌مانتاری‌ لیستی‌ ئه‌لعێراقییه‌ له‌ شاری‌ كه‌ركوك، عومه‌ر جبوری‌، وتی‌ "داوا له‌ وه‌زیری‌ پلاندانان عه‌لی‌ بابان ده‌كه‌م ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ داواكاری‌ عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كانی‌ كه‌ركوكی‌ بۆ دواخستنی‌ سه‌رژمێری‌ دانیشتوان ره‌تكردۆته‌وه‌". وتیشی‌ "ئه‌م هه‌نگاوه‌ عێراق ده‌باته‌ ناو ژماره‌یه‌ك قه‌یرانه‌وه‌ كه‌ كاردانه‌وه‌ی‌ سلبی‌ له‌سه‌ر سه‌قامگیری‌ ئه‌منی‌ ده‌بێت".

زیاتر بخوێنەوە
 
 
هێزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان بڵاوناكرێته‌وه‌
پێنج شەممە, 26 ئاب 2010 10:11

فه‌رمانده‌یه‌كی‌ باڵای‌ سوپای‌ ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هێزی‌ ئاشتی‌ پارێزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق، بڵاوبكرێته‌وه‌.


 جێگری‌ فه‌رمانده‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق ژه‌نه‌راڵ كینس هانزیكه‌ر به‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لحه‌یاتی‌ له‌نده‌نی‌ راگه‌یاند "به‌دوری‌ ده‌زانم دوای‌ كشانه‌وه‌ی‌ ته‌واوه‌تی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌ساڵی‌ 2011، هێزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان بڵاوبكرێته‌وه‌".

زیاتر بخوێنەوە
 
 
د.رۆژ نوری شاوه‌یس : ئه‌وه‌ی دژی 140 بێت، دژی چاره‌سه‌ره‌ ‌
چوار شەممە, 25 ئاب 2010 19:18

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ی رێگرن له‌به‌رده‌م مادده‌ی 140ی ده‌ستوور، ره‌گوڕیشه‌ی تیرۆریستییان هه‌یه‌و سه‌ر به‌پاشماوه‌كانی رژێمی پێشوون.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
كوژرانی‌ ئاسایشێك‌و رفاندنی‌ قوتابییه‌ك له‌ دوو رووداوی‌ جیاوازدا له‌ كه‌ركوك
چوار شەممە, 25 ئاب 2010 19:16

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ سه‌نته‌ری‌ هه‌ماهه‌نگیی‌ هاوبه‌ش رایگه‌یاند دره‌نگانێكی‌ شه‌وی‌ رابردوو كارمه‌ندێكی‌ ئاسایش له‌ ناوه‌ڕاستی‌ كه‌ركوك كوژرا‌و ئه‌مڕۆش قوتابییه‌ك له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ له‌و شاره‌ رفێنرا.

زیاتر بخوێنەوە
 
   
كه‌ركوك.. دوو تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیر ده‌كرێن
چوار شەممە, 25 ئاب 2010 19:14

له‌هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوكدا دوو تیرۆریست ده‌ستگیركران كه‌ به‌پێی مادده‌ی 4 ی تیرۆر داواكراو بوون.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
له‌ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ بۆمبرێژكراودا، 9 كه‌س كوژران و برینداربون
چوار شەممە, 25 ئاب 2010 14:18

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌) له‌ئاكامی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ بۆمبرێژكراو له‌ شاری‌ كه‌ركوك، 9 كه‌س كوژران و برینداربون.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ قه‌زاو ناحیه‌كانی‌ كه‌ركوك به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند:

زیاتر بخوێنەوە
 
   
پاش 7 ساڵ وه‌ستاندنی به‌م نزیكانه‌ مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌درێته‌وه‌ به‌ هاووڵاتیان
چوار شەممە, 25 ئاب 2010 14:15

پاش 7 ساڵ له‌ وه‌ستاندنی مۆڵه‌تی شۆفێری به‌ هاووڵاتیان بڕیاره‌ له‌ مانگی داهاتوودا به‌ سیستمێكی نوێ پێدانی مۆڵه‌ت له‌شاری كه‌ركوك ده‌ستپێبكاته‌وه‌.
عه‌مید سالار ئه‌حمه‌د فه‌قێ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی كه‌ركوك ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه‌، كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری به‌ هاووڵاتیانی شاری كه‌ركوك، بڕیاره‌ له‌ 15/10/2010 به‌ سیسته‌مێكی نوێ ده‌ست به‌ پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری بكرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها وتیشی

زیاتر بخوێنەوە
 
 
له‌مساڵدا بڕی یه‌ك ملیارو 800 ملیۆن قه‌رز دراوه‌ به‌جوتیاران
چوار شەممە, 25 ئاب 2010 14:12

مه‌هدی موباره‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كه‌ركوك  رایگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2010 ه‌وه‌ تائێستا بڕی یه‌ك ملیارو 800 ملیۆن دینار قه‌رزی كشتوكاڵی دراوه‌ به‌جوتیارانی سنوری كه‌ركوك، ئه‌و پڕۆژانه‌شی به‌و قه‌رزه‌ جێبه‌جێكراون، 80 پڕۆژه‌ی كشتوكاڵین له‌بواره‌كانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌رو كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی ماسی و هه‌ڵكه‌ندنی بیری قوڵ و ئامێرو كه‌ره‌سته‌ی كشتوكاڵی.

زیاتر بخوێنەوە
 
   
چه‌ندین كێشه‌ پۆلیسی‌ كه‌ركوك ئه‌هه‌ژینێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ر، ره‌تیانده‌كاته‌وه‌
چوار شەممە, 25 ئاب 2010 14:10

چه‌ند كێشه‌یه‌كی‌ ئیداری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ شاری‌ كه‌ركوك ئه‌هه‌ژێنێت‌و ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ مشتوومڕی‌ ئه‌فسه‌ره‌كان، به‌ڵام به‌ڕێوبه‌ری‌ پۆلیسی‌ شاری‌ كه‌ركوك به‌ناڕاستیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات‌و ره‌تیان ده‌كاته‌وه‌.
 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی‌ شاری‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند به‌ده‌ر له‌رێنماییه‌كانی‌ پۆلیس به‌ڕێوه‌به‌ر چه‌ند پۆلیسێكی‌ ناردووه‌ بۆ پاسه‌وانێتی‌ خالید شوانی‌ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌كاتێكدا سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران پاسه‌وانیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ دابین كراوه‌، هه‌روه‌ها حه‌وت پۆلیسی‌ تر وه‌كو پاسه‌وانی‌ چه‌ند به‌رپرسێكی‌ پێشووی‌ كه‌ركوك دانراوه‌ له‌كاتێكدا ئه‌و به‌رپرسانه‌ی‌ پۆلیس له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆوه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ خانه‌قین.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
به‌ره‌ی توركمانی و عێراقی بێ سه‌روه‌ر و بێ ده‌سه‌ڵات
سێ شەممە, 24 ئاب 2010 17:25

ئێمه‌ كه‌ باس له‌ توركمان ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان له‌وه‌ نیه‌ كه‌ سوكایه‌تی به‌ توركمان بكه‌ین , ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ به‌ره‌ی توركمانی مێژوی توركیای بوَخوَی قواستوه‌ته‌وه‌ و خوی به‌ نه‌ته‌وه‌ی سێیه‌م داده‌نی له‌ عێراقدا كه‌ له‌ راستیدا توركمان هه‌ر نه‌ته‌وه‌ نیه‌ و ته‌نها كوَمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێكن سه‌ر به‌ میتی توركیان ,و ئێستاش كه‌ركوك و زوربه‌ی شاره‌كانی تری كوردستان به‌ خاكی توركیا ده‌زانن ,

زیاتر بخوێنەوە
 
   
كه‌ركوك.. مه‌دالیای زێڕین به‌خشرایه‌ د.زریان عوسمان
سێ شەممە, 24 ئاب 2010 17:23

رۆژی 22/8 له‌مه‌راسیمێكدا له‌شاری كه‌ركوك له‌پای ئه‌و خزمه‌تانه‌ی د.زریان عوسمان وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین و دكتۆری شاخ و دواتریش وه‌ك وه‌زیری پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به‌خه‌ڵكی كوردستان و شاری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی كردووه‌، مه‌دالیای زێڕینی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی ی.ن.ك به‌خشرایه‌ د.زریان عوسمان.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری كه‌ركوك: سه‌رژمێری پرۆسه‌یه‌كی زانستییه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دواناخرێت
سێ شەممە, 24 ئاب 2010 17:21

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پشتیوانی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌كات و گروپی عه‌ره‌بی و توركمانییش داوای دواخستنی ده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری كه‌ركوكیش رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دواناخرێت.

زیاتر بخوێنەوە
 
   

page 4 of 122

 3761 میوانمان له‌سەرهێڵه‌

ئالووده‌بون

رێکلام

گۆڤاری 140 ژماره‌ 27

رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام

اسماء المرحلين 

رێکلام

 

free counters

 

 

رێکلام