هەینی, ئەیلول 10, 2010
   
Text Size
11 داواكراوو گومانلێكراو له‌حه‌مرین و حه‌ویجه‌ ده‌ستگیركران
سێ شەممە, 10 ئاب 2010 16:30

له‌درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییانه‌ی بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و ئۆقره‌یی شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێن،11 كه‌سی داواكراوو گومانلێكراو له‌زنجیره‌ چیای حه‌مرین و چه‌ند گوندێكی سه‌ر به‌قه‌زای حه‌ویجه‌ ده‌ستگیركران.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
داقوق –ده‌یان عه‌ره‌بی‌ هاورده‌ له‌ دوای‌ پرۆسه‌وه‌ رویان كردوته‌ داقوق ونیشته‌جی‌ بوونه‌
سێ شەممە, 10 ئاب 2010 16:25

له‌ دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادی‌ عیراق ودره‌چوونی‌ ماده‌ی‌ 140 ده‌ستوری‌ عیراق به‌به‌رده‌وام هه‌وڵ دراوه‌ عه‌ره‌ب دوباره‌ بگه‌رێنیتره‌وه‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك وره‌نگه‌ نیشته‌جێبوونیان له‌ ناو پارێزگا به‌ ئاسانی‌ نه‌كرێت بۆیه‌ په‌نایان بردوته‌ به‌ر شاروچه‌كه‌و وقه‌زاكان بۆ نیشته‌جی بوون هاولاَتیه‌ك به‌ ناوی‌(حه‌مید ئه‌مین) كه‌ نیشته‌جی قه‌زای‌ داقوقه

زیاتر بخوێنەوە
 
 
ئه‌مریكا پرۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ یاساییه‌كانی كه‌ركوك جێبه‌جێ ده‌كات
سێ شەممە, 10 ئاب 2010 16:21

له‌دیدارێكی نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و وه‌فدێكی ئاژانسی فریاكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكی راگه‌یه‌ندرا كه‌ ئه‌مریكا پرۆژه‌یه‌كی یاسایی له‌كه‌ركوك جێبه‌جێ ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ یاساییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
دابه‌شكردنه‌وه‌ چه‌كی‌ قه‌ره‌بووی‌ (140) ده‌ستیپێكرده‌وه‌
سێ شەممە, 10 ئاب 2010 16:19

لیژنه‌ی‌ باڵای‌ مادده‌ی‌ (140)ی ده‌ستوور، ده‌ستی‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ چه‌كی‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ كرد.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
هیچ بەڵگەیەك نییە باس لە هاتنی بەلێشاوی هاووڵاتییانی عەرەبی شارەكانی تری عێراق بكات
سێ شەممە, 10 ئاب 2010 16:17

پارێزگاری‌ كه‌ركوك: هه‌موو رێوشوێنێكی‌ پێویست گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ سه‌رژمێریدا جگه‌ له‌دانیشتوانی‌ ره‌سه‌نی‌ كه‌ركوك كه‌سی‌ تر له‌سه‌ر ئه‌و شاره‌ تۆمار نه‌كرێت .

زیاتر بخوێنەوە
 
 
مه‌ڵبه‌نده‌كانی كه‌ركوك و ده‌وربه‌ریشی یه‌كخران
یەک شەممە, 08 ئاب 2010 22:09

له‌ چوارچێوه‌ی راسپارده‌و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی سێ و په‌یڕه‌وی نوێی ناوخۆی (ی.ن.ك) دا كه‌مكردنه‌وه‌و لێكدانی مه‌ڵبه‌نده‌كان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو جێبه‌جێده‌كرێن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 8/8 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی رێكخستن له‌ قه‌ڵاچوالان و به‌سه‌رپه‌رشتی عیماد ئه‌حمه‌د لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستن، له‌میانی دوو كۆبوونه‌وه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كانی كه‌ركوك و گه‌رمیان ئاماده‌یبوون و به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كان، له‌به‌ر رۆشنایی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی سێ و په‌یڕه‌وی ناوخۆی (ی.ن.ك) چه‌ند بڕیارێك دران.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
قۆناغێكی نوێی ته‌عریب له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌یه‌
یەک شەممە, 08 ئاب 2010 22:08

له‌چه‌ند پێشهاتێكی سیاسی نوێدا له‌شاری كه‌ركوك وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیش بۆ شێواندنی زیاتری باری دیموگرافی كه‌ركوك هاووڵاتیانی كورد له‌دامه‌زراندن له‌كه‌رتی نه‌وت بێ به‌ش ده‌كات و ژماره‌یه‌ك خێزانی نوێی عه‌ره‌ب به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی روویان كردوه‌ته‌وه‌ شاره‌كه‌ و تێیدا نیشته‌جێبوون و لێپرسراوانی شاره‌كه‌ش ئه‌و لایه‌نه‌ به‌درێژه‌پێدانی سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك وه‌سف ده‌كه‌ن و داوا له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان ده‌كه‌ن چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشانه‌ بدۆزێته‌وه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی مولته‌قا تیرۆركرا
یەک شەممە, 08 ئاب 2010 22:06

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: عه‌بدولكه‌ریم حسێن جاسم ناسراو ئه‌بو سه‌یف به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی مولته‌قای سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژرا.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
مالكی له‌گه‌ڵ بارزانی: كه‌س بۆی نیه‌ بڵێت مادده‌ی 140 كاتی نه‌ماوه‌
یەک شەممە, 08 ئاب 2010 22:03

ئه‌مڕۆ 8/8 نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌.
پاشان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ و دوا هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق ئاشكراكرد.
سه‌ره‌تا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌وته‌یه‌كیدا به‌خێرهاتنی میوانه‌كه‌ی كرد و وتی: هاتنی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌لێكی باشبوو بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی عیراق و دوا هه‌واڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق، ده‌توانم بڵێم گفتوگۆكان دۆستانه‌بوون و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتین كه‌ هه‌وڵه‌كانمان چڕ بكه‌ینه‌وه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ به‌ زووترین كات.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
به‌ ده‌مانچه‌وه‌ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر به‌نزینخانه‌كان قاچاخچیه‌كان به‌نزینخانه‌كانی كه‌ركوك كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و پۆلیسیش ته‌قه‌ی سه‌ری دێت
یەک شەممە, 08 ئاب 2010 10:59

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ قه‌یرانی به‌نزین له‌ شاری كه‌ركوك به‌رده‌وامه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوكیش هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه‌ بۆ هاوكاری نه‌كردنی پۆلیس و به‌قاچاخبردنی به‌نزین ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ دوو ساڵی تر دوا بكه‌وێت
یەک شەممە, 08 ئاب 2010 10:55

دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی 31 / 1 / 2009 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی 14 پارێزگا له‌ عێراق به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك دواخرا، له‌ ئێستاشدا نزیكه‌ی ساڵێك و حه‌وت مانگی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌ كاره‌كان و ئاراسته‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن؛ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك پێویستی به‌ دوو ساڵ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌نجامبدرێت.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
ماده‌ی 140 ناتوانێت كه‌ركوك ئاسایی بكاته‌وه‌ فۆڕمی گه‌ڕانه‌وه‌ نادرێت به‌و عه‌ره‌به‌ هاوردانه‌ی ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كه‌ن
یەک شەممە, 08 ئاب 2010 10:53

له‌دوای ئه‌وه‌ی فۆڕمی قه‌ره‌بوو به‌سه‌ر عه‌ره‌به‌ هاورده‌كاندا دابه‌شكرا، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و عه‌ره‌بانه‌ ناوی خۆیان تۆمارنه‌كردوه‌ و نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی خۆیان، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2008ه‌وه‌ به‌ بڕیارێكی لیژنه‌ی باڵای ماده‌ی 140 دابه‌شكردنی فۆڕم راگیرا و هه‌ر عه‌ره‌بێكی هاورده‌ له‌ ئێستادا ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌بێت فۆڕمی پێنادرێت و چه‌ند هاوڵاتیه‌كی عه‌ره‌بی هاورده‌ش داوای گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كه‌ن و فۆڕمی گه‌ڕانه‌وه‌یان پێنادرێت.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
لیژنه‌ی دامه‌زراندن له‌ داموده‌زگا نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوك به‌بێ به‌شداری كورد پێكده‌هێنرێت
یەک شەممە, 08 ئاب 2010 10:52

 وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا لیستێكی به‌ناوی (628) كه‌س له‌ ده‌رچوانی په‌یمانگه‌ نه‌وتیه‌كانی به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان له‌داموده‌زگا نه‌وتیه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكور ده‌ركرد، هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ كۆمپانیاكه‌ بۆ چاوپێكه‌وتن پێكهێنرا.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
به‌ هۆی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌كانه‌وه‌ تا ئێستا كێشه‌ی پرۆژه‌ی پاككردنه‌وه‌ی كه‌ركوك یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌
یەک شەممە, 08 ئاب 2010 10:50

به‌شی كاروباری یاسایی له‌پارێزگای كه‌ركوك به‌نوسراوی فه‌رمی ژماره‌ 5075 له‌ 19 / 7 / 2010 بۆ جاری دووه‌م بانگهێشتی كۆمپانیا عێراقی‌و بیانیه‌كانی كردوه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ ته‌نده‌ری پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ده‌كه‌وێته‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان بۆ ساڵی 2010‌و به‌پێی نوسراوه‌كه‌ش دوا مۆڵه‌ت بۆ وه‌رگرتنی ته‌نده‌ره‌كان كه‌ به‌شێوه‌ی (كه‌مكردنه‌وه‌و نهێنی) به‌ڕێوه‌ده‌چێت رۆژی 12 / 9 / 2010 یه‌ .

زیاتر بخوێنەوە
 
 
ده‌نگگۆی پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌ نرخی زه‌وی له‌ كه‌ركوك به‌رز ده‌كاته‌وه‌
یەک شەممە, 08 ئاب 2010 10:48

به‌بڕیارێكی حكومه‌تی عێراقی پێشینه‌ی خانوو ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خاوه‌نی زه‌وی 200 مه‌ترین و به‌ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌توانن سودمه‌ندبن له‌ وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، كه‌ خاوه‌ن خێزانن و گه‌نج شمولی ئه‌و بریاره‌ ناكات، له‌گه‌ڵ پێدانی پێشینه‌كه‌شدا نرخی زه‌وی به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
سه‌ركرده‌ ئه‌منیه‌كان و به‌رپرسه‌كان هۆكاری كاره‌ساتی زه‌ویه‌كانی كه‌ركوكن
یەک شەممە, 08 ئاب 2010 10:46

چالاكێك له‌ بواری مافی مرۆڤدا كه‌ له‌ رێكخراوێكی ناحكومی كارده‌كات بۆ هه‌واڵ وتی: "له‌ ئێستادا رێكخراوێك كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات دۆسێیه‌كی گه‌وره‌ ئاماده‌ بكات سه‌باره‌ت به‌ زه‌وی و عه‌قاره‌كانی هاوڵاتیان و ده‌وڵه‌ت كه‌ زیادڕۆی له‌سه‌ریان كراوه‌ له‌ رێگه‌ی سه‌ركرده‌ و به‌رپرسه‌كانه‌وه‌"، وتیشی:

زیاتر بخوێنەوە
 
 
به‌رنامه‌ی به‌عس و كێشه‌كانی كه‌ركوك ماسته‌رپلانی شاره‌كه‌ په‌كده‌خه‌ن
یەک شەممە, 08 ئاب 2010 10:44

كێشه‌ ئاڵۆزه‌كانی كه‌ركوك رۆژ دوای رۆژ زیاتر ئاڵۆزتر ده‌بن، ده‌بنه‌ رێگر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی شاره‌كه‌، بۆ زیاتر پێشخستنی كه‌ركوكیش پێویسته‌ ماسته‌ر پلانێك بۆ شاره‌كه‌ ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام بۆ جارێكی تر به‌رنامه‌كانی به‌عس و كێشه‌كانی كه‌ركوك و سستی كاره‌كان و كێشه‌ سیاسیه‌كان ده‌بنه‌ رێگر له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
   
ئه‌مریكا له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادیه‌وه‌ 180 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك خه‌رجكردوه‌
یەک شەممە, 08 ئاب 2010 10:42

تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك (PRT) ئه‌مریكی رایگه‌یاند: گه‌لانی ئه‌مریكا له‌دوای روخاندنی رژێمی سه‌دامه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی هاوكاری تیمه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌‌و كۆمه‌ككردنی سوپای ئه‌مریكا‌و پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌بڕی زیاتر له‌ (180) ملیۆن دۆلار به‌شداریان كردوه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
به‌ پێی پلانێك له‌ ره‌مه‌زاندا كه‌ركوك له‌ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌پارێزرێت
یەک شەممە, 08 ئاب 2010 10:37

به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا شاری كه‌ركوك قه‌ره‌باڵغیه‌كی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، هاوڵاتیان ترسیان له‌ تێكچوونی باری ئه‌منی شاره‌كه‌ هه‌یه‌و داوا له‌ هێزه‌كانی پۆلیس ده‌كه‌ن ئه‌منیه‌تی شاره‌كه‌ بپارێزن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی كه‌ركوكیش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌رنامه‌یه‌ك و پلانێكی تۆكمه‌مان داناوه‌ بۆ پاراستنی ئه‌منی شاری كه‌ركوك، ئه‌گه‌ر مامۆستای مزگه‌وته‌كانیش رازی بن به‌وه‌ی له‌ كاتی نوێژی ته‌راویحدا پشكنینی هاوڵاتیان بكرێت، ئه‌وا ئێمه‌ هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌پشكنین كه‌ ده‌چنه‌ مزگه‌وته‌كانه‌وه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
   
با به‌سه‌رژمێری‌ كوردستانی‌ بوونی‌ كه‌ركوك رابگه‌ێنن
یەک شەممە, 08 ئاب 2010 09:30

 مسته‌شارێكی‌ ئه‌لمَانی‌ به‌ناوی‌ بسمارك پێش سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر ووتی‌: ئَمه‌ له‌ تواناماندانیه‌ ژمێار یاری‌ پێشخه‌ین هه‌روها ناتوانێن كاتژمیریش ببینه‌ پێشه‌وه‌ وتوانای‌ گه‌رانه‌وه‌ی‌ رابردوشمان نێه‌ مه‌به‌ستی‌ ئه‌و مسشتاره‌ له‌ ووته‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ مروَڤایه‌تی‌ له‌و واقیعه‌ی‌ كه‌ ده‌ژێت ره‌نگه‌ ئه‌سته‌م بێت گۆرانكاری‌ ئه‌وتو بتوانێت بكات چونكه‌ ناتوانی‌ ئه‌و مێژوه‌ له‌ ده‌ست چووه‌ بگه‌رێنێته‌وه‌ وناتوانێتیش په‌له‌ بكات له‌ پێشخستنی‌ ده‌سكه‌وته‌كانی‌ واتا لێردا واقیع حوكم ده‌كات.مله‌تی‌ كورد كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ بوونی‌ له‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراقیدا مێژوویه‌كی‌ پر له‌ مه‌ینه‌ت وته‌عریب وكۆڕه‌وی‌ پركردوته‌وه‌ كه‌ ئێستا هیچ لایه‌نێك ناچنه‌ ژێر ئه‌و راستێه‌ له‌ شۆڤێنیه‌كان وبه‌عسیزمه‌كان.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
سه‌رژمێری، كه‌ركوك له‌ كرێچێتی ڕزگار ده‌كات
یەک شەممە, 08 ئاب 2010 09:28

كه‌ركوك، ئه‌و شاره‌یه‌ له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ په‌راوێز خراوه‌ و هیچ كاتێك به‌ پێی پێویست هه‌وڵی بۆ نه‌دراوه‌، به‌تایبه‌تی له‌ سه‌رده‌می حكومه‌تی به‌عس كه‌ زۆر به‌كه‌می به‌رپرسه‌كانی له‌ دانیشتوانی شاره‌كه‌ بوون، ئه‌مه‌ش یه‌كێ بووه‌ له‌ خاڵه‌ گرنگه‌كان كه‌ وایكردووه‌ بێ نازبێت، له‌ئێستاشدا ڕۆژانه‌ پیلانی مه‌ترسیداری بۆ ئاماده‌ ده‌كرێت تا له‌ چنگی كوردی ده‌ربكه‌ن.

زیاتر بخوێنەوە
 
   
به‌عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك درێژه‌ی هه‌یه‌
یەک شەممە, 08 ئاب 2010 09:24

ناوچه‌ی كه‌ركوك ده‌كه‌وێته‌ باشووری باشووری كوردستانه‌وه‌،به‌شێكی زۆر گرنگه‌ له‌ كوردستان.هه‌موو به‌ڵگه‌ هاشاهه‌ڵنه‌گرتووه‌كانی جوگرافیایی و مێژوویی و شوێنه‌واری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و نه‌ته‌وایه‌تی گه‌واهی سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستییه‌ن،

زیاتر بخوێنەوە
 
 
به‌غدا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ كه‌ركوك ده‌گوازێته‌وه‌
یەک شەممە, 08 ئاب 2010 09:22

له‌هه‌نگاوێكی نوێدا به‌ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردنی شاری كه‌ركوك وه‌زاره‌ته‌كانی عیراق ده‌ستبه‌كاربوون بۆ گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ر میلاكی پارێزگای كه‌ركوك.

زیاتر بخوێنەوە
 
   
پۆلیسی كه‌ركوك دوو باندی كوشتن و رفاندن ده‌ستگیرده‌كات
پێنج شەممە, 05 ئاب 2010 14:18

له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ییدا كه‌له‌شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، ده‌ستگیركردنی دوو گروپی تیرۆریستی و رفاندن و كوشتنی هاوڵاتییان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی عروبه‌وه‌، ئاشكراكرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌داو له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ییدا كه‌ئه‌مڕۆ 4/8 له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، ئاشكراكردن و ده‌ستگیركردنی 7 تیرۆریست راگه‌یه‌ندرا.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
فه‌رمانبه‌رانی گواستراوه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ كه‌ركوك بێمووچه‌ن
پێنج شەممە, 05 ئاب 2010 14:15

wله‌به‌رئه‌وه‌ی دانیشتوی شاره‌كه‌ن، 27 كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌ پله‌و مووچه‌ی تایبه‌تی خۆیان له‌ مانگی نیسانی 2010 گواسترانه‌وه‌ بۆ شاری كه‌ركوك، به‌ڵام تائێستا مووچه‌یان بۆ خه‌رج نه‌كراوه‌و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی فیدراڵیش وه‌ك پێویست پێشوازی له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ نه‌كردووه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
   

page 9 of 122

 3797 میوانمان له‌سەرهێڵه‌

ئالووده‌بون

رێکلام

گۆڤاری 140 ژماره‌ 27

رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام

اسماء المرحلين 

رێکلام

 

free counters

 

 

رێکلام