دووشەممە, ئەیلول 06, 2010
   
Text Size
لابردنی به‌ڕێوبه‌رانی پۆلیسی كه‌ركوك پروپاگه‌نده‌یه‌
شەممە, 14 ئاب 2010 11:38

 وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی پلانێك داده‌رێژێت بۆ گۆڕینی به‌رێوه‌به‌ری (7) بنكه‌ی پۆلیسی كه‌ركوك، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوكیش ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و قسانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی راستی تێدا نیه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
ئه‌مساڵ زۆرترین به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ له‌ كه‌ركوك به‌رهه‌م هێنراوه‌
شەممە, 14 ئاب 2010 11:36

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌كی باشی باران له‌ شاره‌كانی عێراق باریوه‌ و به‌پێی پلانێكی به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كه‌ركوك به‌رهه‌می ئه‌مساڵ زۆرترین رێژه‌ بووه‌ له‌ساڵی 2003 وه‌.
 مه‌هدی موباره‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كه‌ركوك بۆ هه‌واڵ وتی:

زیاتر بخوێنەوە
 
 
600 چه‌كی موته‌فه‌ریقه‌ی قه‌ره‌بووی ماده‌ی 140 ده‌گاته‌ كه‌ركوك
شەممە, 14 ئاب 2010 11:34

دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ساڵێك دابه‌شكردنی چه‌كی قه‌ره‌بووی ماده‌ی 140 له‌ كه‌ركوك راوه‌ستاوه‌ له‌ ئێستا نزیكه‌ی (600) چه‌كی قه‌ره‌بووی موته‌فه‌ریقه‌ی ساڵانی رابردوو ده‌گاته‌ ئۆفیسی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140-ی كه‌ركوك.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
ده‌ستێك له‌تۆماری عه‌قاریه‌وه‌ ئه‌و ساخته‌كاریانه‌ی كردووه‌ له‌ كه‌ركوك سه‌دان زه‌وی به‌ ساخته‌ تۆماركراوه‌
شەممە, 14 ئاب 2010 11:32

له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌ چه‌ندین حاڵه‌تی زیاده‌ڕه‌وی و ساخته‌كاری له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانی كه‌ركوك روویداوه‌، له‌ ئێستاشدا سه‌دان زه‌وی كه‌ ساخته‌كاری له‌ كه‌ركوك ئاشكرا ده‌كرێت.
 جه‌مال شكور به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ركوك بۆ هه‌واڵ وتی:

زیاتر بخوێنەوە
 
 
كۆمیسیۆن پاداشتی كارمه‌ندانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رۆژی 7 / 3 دابه‌ش ده‌كات
شەممە, 14 ئاب 2010 11:31

دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی 7 / 3 هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌ چوو و چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا وه‌كو كارمه‌ند به‌شداریان له‌و پرۆسه‌یه‌ كرد، له‌ ئێستادا بڕیاره‌ پاداشتی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ دابه‌شبكرێت.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
ته‌عریب له‌ كه‌ركوك به‌رده‌وامه‌
شەممە, 14 ئاب 2010 11:30

به‌پێی ئامارێك له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی كه‌ركوك، زیاتر له‌ (100) هه‌زار ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به‌و شاره‌ی تێدایه‌، وێڕای ئه‌وه‌ش زیاتر له‌ (20) هه‌زار ئۆتۆمبێلی شاره‌كانی دیكه‌ روویان كردوه‌ته‌ شاره‌كه‌، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسیش ئاشكرای ده‌كات به‌غدا سه‌رله‌نوێ ته‌عریب له‌ كه‌ركوك ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ به‌وه‌ی ته‌نها خه‌ڵكی ناوچه‌كانی باشوری عێراق له‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌ داده‌مه‌زرێنێت.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
توركمانی كه‌ركوك، به‌یانێك دژی مناڵبوونی كورد ده‌رده‌كات
شەممە, 14 ئاب 2010 11:28

 له‌ به‌یانێكی حزبی توركمان ئیلی كه‌ ئاڕاسته‌ی پارێزگاری كه‌ركوك كراوه‌ و كۆپیه‌كی ده‌ست رۆژنامه‌ی هه‌واڵ كه‌تووه‌، هاتووه‌ "ماوه‌ی حه‌وت ساڵه‌ ئیداره‌ی مه‌حه‌لی له‌ شیمالی عێراق هانی ژنه‌ دووگیانه‌كانی كورد ده‌دات له‌ دانیشتوانی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌ كاتی مناڵ بونیان رووبكه‌نه‌ نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی له‌دایك بوونیان له‌ كه‌ركوك تۆمار بكرێت.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
لیوا تورهان: ده‌نگۆی گۆڕینی‌ ئه‌فسه‌رانی‌ كه‌ركوك پڕوپاگه‌نده‌یه‌
شەممە, 14 ئاب 2010 11:02

جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پۆلیسی‌ كه‌ركوك، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌گۆڕینی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ بنكه‌كانی‌ پۆلیسی‌ ناوشاری‌ كه‌ركوك ده‌كه‌ن‌و به‌ پروپانگه‌نده‌ی‌ ناوده‌برد.

 

به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت كه‌ به‌ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ناوخۆی‌ ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراق پلانی‌ هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عێراقدا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ حه‌وت بنكه‌ی‌ پۆلیس له‌ناوه‌ندی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوكدا بگۆڕێت، به‌ڵام پۆلیسی‌ كه‌ركوك ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
ئه‌و منداڵه‌ ساوایه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك رفێندرا دۆزرایه‌وه‌
شەممە, 14 ئاب 2010 10:20

پاشئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك منداڵێك به‌ناوی رێژین له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ رفێندرا، سه‌عات 10 ی شه‌وی رابردوو 13-14/8 دۆزرایه‌وه‌.
مولازم فه‌رهاد حه‌مه‌ عه‌لی به‌ڕًێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندنی ئاسایشی كه‌ركوك له‌لێدوانێكدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند:

زیاتر بخوێنەوە
 
 
پرۆژه‌ی یه‌كگرتنی عه‌ره‌بی كه‌ركوك شكستده‌هێنێت
هەینی, 13 ئاب 2010 11:06

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیاندا عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك ده‌گه‌نه‌ بنبه‌ست له‌ دروستكردنی یه‌كده‌نگیه‌كی عه‌ره‌بی كه‌ركوكی بۆ پرسه‌ گرنگه‌كان.

به‌رپرسێكی بالاَی عه‌ره‌بی كه‌ركوك نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند:

زیاتر بخوێنەوە
 
 
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ره‌وتـی پـرۆژه‌ی عـه‌ره‌بـی هۆشـداری ده‌داتـه‌ چه‌ند لایـه‌نـێكی عـه‌ره‌بی
هەینی, 13 ئاب 2010 11:05

به‌یانێكی ره‌وتی پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی لێدوانی هه‌ندێك لایه‌نی عه‌ره‌بی ره‌تده‌كاته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.

له‌ به‌یانه‌كه‌دا هاتووه‌ هه‌ندێك لایه‌نی عه‌ره‌بی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامبدرێت و چه‌ندین قسه‌ی بێ بنه‌مایان كردووه‌، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تردا خۆیان رێكخستوه‌ و هیچ ئاگایان له‌ ئه‌لف و بێی یاساكان نییه‌ و هیچ زانیاریه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ ته‌شریعاته‌كان نییه‌ و لێدوانی له‌و جۆره‌ ده‌ده‌ن

زیاتر بخوێنەوە
 
 
مانگی ره‌مه‌زان نرخی شتومه‌ك له‌ كه‌ركوك هه‌ڵده‌كشێنێت
هەینی, 13 ئاب 2010 11:03

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا نرخی شتومه‌ك له‌بازارِه‌كانی شاری كه‌كوكدا رووى له‌ هه‌ڵكشان كردووه‌و، قائیمقامی شاری كه‌ركوكیش رایده‌گه‌یه‌نێت رێگه‌ ناده‌ین نرخی شتومه‌ك زیاد بكات و سزاى غه‌رامه‌و ده‌ستگیركردنیش بۆ ئه‌و دوكاندارانه‌ داده‌نێین كه‌ یاری به‌ نرخی شتومه‌ك ده‌كات، راشیده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها ئه‌و چێشتخانانه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ مۆڵه‌تی تایبه‌تیان پێدراوه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
هیچ لایه‌نێكی سیاسی به‌ته‌نها مافی سازشكردنی‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 نییه‌
هەینی, 13 ئاب 2010 11:00

ئه‌ندامێكی ئیئتلافی ئه‌لعیراقیه‌ پێیوایه‌ هیچ لایه‌نێكی سیاسی به‌ته‌نها مافی سازشكردنی‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ده‌ستوور نییه‌. 

محه‌مه‌د سه‌لمان ئه‌لتائی ئه‌ندامی‌ ئیئتیلافی‌ ئه‌لعیراقیه‌ به‌ ئاژانسی خه‌به‌ری عیراقی راگه‌یاند،

زیاتر بخوێنەوە
 
 
كورد 20 پێشنیار ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م ئیئتلافه‌ ئیراقییه‌كان
هەینی, 13 ئاب 2010 10:55

ئه‌ندامێكی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ده‌ڵێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ‌ ئیئتیلافی‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا 20 پێشنیار ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م ئیئتلافه‌ ئیراقییه‌كان، بۆ پشگیری‌ و پێكهێنانی‌ هاوپه‌یمانی‌.
مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان له‌ په‌رله‌مانی‌ ئێراق ڕایگه‌یاند؛ ئه‌مرۆ سێ‌ شه‌مه‌ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئیئیتلافه‌ ئیراقییه‌كان بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێ‌ ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌ و تیایدا 20 داوا و پێشنیار ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م ئئتلافه‌ ئێراقییه‌كان.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
داوای كردنه‌وه‌ی زانكۆیه‌كی كوردی ده‌كرێت
هەینی, 13 ئاب 2010 10:50

به‌رێوه‌به‌ری به‌شی كوردی له‌په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك داوای كردنه‌وه‌ی زانكۆیه‌كی كوردی ده‌كات له‌شاری كه‌ركوكدا، چونكه‌ به‌ڕیژه‌یه‌كی یه‌ك جار زۆر ده‌رچووانی شه‌شی ئاماده‌یی به‌زمانی كوردی ده‌خوێنن.

له‌م باره‌وه‌ به‌رێوه‌به‌ری به‌شی كوردی له‌په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك یوسف سعید به‌ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند،ده‌رچووانی به‌شی كوردیمان هه‌یه‌ له‌ ئاماده‌یی و ئه‌مانه‌ ئاواره‌بوونه‌ وگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شاره‌كه‌ی خۆیان و یه‌ك وشه‌ی عه‌ره‌بی نازان و ناكرێت به‌دوو ساڵ یاخود سێ ساڵ به‌توانن به‌باشی فیری زمانی عه‌ره‌بی به‌بن.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
خالید شوانی : جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 خاڵێكی نه‌گۆڕی وتوێژكردنه‌
هەینی, 13 ئاب 2010 10:47

خالید شوانی جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی په‌له‌كردن له‌ داننانی یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌ندامی ئیئتلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان (خالید شوانی) بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ی كه‌ركوك جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پشت به‌ستن به‌ ده‌ستووری عێراق ده‌كاته‌وه‌.

خالید شوانی گوتویه‌تی : جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 یه‌كێكه‌ له‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه‌ له‌ ئێستا له‌به‌غدا شاندی ئیئتلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراقدا وتوێژی له‌باره‌وه‌ ده‌كات.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كانی‌ كه‌ركوك هۆشداری‌ ده‌ده‌ن له‌باره‌ی‌ سازشكردن له‌سه‌ر پارێزگاكه‌یان بۆ پرسی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق
هەینی, 13 ئاب 2010 10:39

عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كانی‌ كه‌ركوك هۆشداری‌ ده‌ده‌ن له‌وه‌ی‌ كه‌ جارێكی‌ تر پارێزگاكه‌یان بكه‌وێته‌وه‌ چوارچێوه‌ی‌ رێكه‌وتن‌و دانوستانه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عێراق، به‌تایبه‌تی‌ پاش لێدوانه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌میانی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری‌ هه‌ولێر كه‌ زۆرێك له‌شاره‌زایان وای‌ بۆ ده‌چن، ئه‌و سه‌ردانه‌ بۆ مه‌به‌ستی‌ راكێشانی‌ ده‌نگی‌ كورده‌كانه‌ له‌به‌رامبه‌ر سازشكردن له‌سه‌ر پرسی‌ كه‌ركوك.

زیاتر بخوێنەوە
 
   
"مه‌ترسی دروست ده‌كات له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و ناوچانه‌"
هەینی, 13 ئاب 2010 10:36

له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی‌ سه‌رژمێری‌، زۆرێك له‌ ئاواره‌ی‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنی‌ خۆیان

له‌كاتێكدا پرۆسه‌ی‌ سه‌رژمێریی‌ دانیشتوانی‌ له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌هۆی‌ بارگرژیی‌ ناوچه‌كانیان له‌ سنوری‌ خانه‌قین، 17 هه‌زارو 660 كه‌س ئاواره‌بون‌و ژماره‌یه‌كی كه‌می ئه‌و خێزانانه‌ش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كانی‌ خۆیان.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
رێژینی ته‌مه‌ن دوو رۆژه‌ چۆن له‌نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك رفێندرا
هەینی, 13 ئاب 2010 10:34

 له‌رووداوێكی كه‌م وێنه‌دا له‌شاری كه‌ركوك، منداڵێكی ساوا له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك  رفێندرا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس و نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك به‌ PUKmedia یان راگه‌یاند كه‌ ئه‌و رووداوه‌ له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌و وێنه‌ی رفاندنی مناڵه‌كه‌ش به‌كامێرای چاودێری نه‌خۆشخانه‌كه‌ تۆمار كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و رووداوه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام تائێستا رفێنه‌ره‌كان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
   
به‌زه‌ییتان به‌ خه‌ڵكی‌ كه‌ركوكدا بێته‌وه‌
پێنج شەممە, 12 ئاب 2010 19:15

هه‌رچه‌نده‌ كه‌ركوكییه‌كان وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكیتر جێگه‌ی‌ ڕێزن نه‌ك به‌زه‌یی‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و ڕێزگرتنه‌ شمولی‌ كه‌ركوكییه‌كانی‌ نه‌كردووه‌، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین به‌زه‌یتان پێماندا بێته‌وه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
600 چه‌كی مادده‌ی 140 له‌كه‌ركوك دابه‌شده‌كرێت ‌
پێنج شەممە, 12 ئاب 2010 19:11

له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا 600 چه‌كی قه‌ره‌بوو ده‌درێته‌ ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ كه‌450 خێزانی ئاواره‌و 150 خێزانی هاورده‌ ده‌گرێته‌وه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
   
پۆلیسی كه‌ركوك پلانێكی ئه‌منی تایبه‌ت به‌مانگی ره‌مه‌زان جێبه‌جێ ده‌كات
چوار شەممە, 11 ئاب 2010 23:08

له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی كه‌ركوك پلانی ئه‌منی پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوكی بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز راگه‌یاند.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ 11-8 له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك له‌لایه‌ن لیوا جه‌مال تاهیر فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ لیوا تۆرهان عه‌بدولڕه‌حمان جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك و عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، لیوا جه‌مال تاهیر رایگه‌یاند،

زیاتر بخوێنەوە
 
 
ئه‌مریكا خولی تایبه‌ت به‌پێشمه‌رگه‌ له‌كه‌ركوك ده‌كاته‌وه‌
چوار شەممە, 11 ئاب 2010 23:04

له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ رۆژی 11/8  له‌نێوان فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی لیوای یه‌كی كه‌ركوكی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌باكووری عیراق له‌باره‌گای لیوای یه‌ك له‌قه‌ره‌هه‌نجیر به‌ڕێوه‌چوو، ته‌ئكید له‌سه‌ر  هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌ی باكوور كرایه‌وه‌ و پلانی ئێستاو داهاتوو بۆ پشتیوانیكردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك و له‌وانه‌ش هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌كه‌ركوك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ دوپاتكرایه‌وه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
   
منداڵێكی ساوا له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك دا ده‌ڕفێنرێت
چوار شەممە, 11 ئاب 2010 23:02

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا منداڵێكی ساوا له‌شاری كه‌ركوك رفێندرا كه‌ له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوكدا بوو.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: ئه‌و منداڵه‌ له‌نێو هۆڵێكی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ رفێندراوه‌و كامێرای چاودێری نه‌خۆشخانه‌كه‌ دیمه‌نی رفاندنی منداڵه‌كه‌ی تۆمار كردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ژنێك ئه‌نجامدراوه‌، وتیشی: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری‌ جیهان ده‌ته‌قێنرێته‌وه‌
چوار شەممە, 11 ئاب 2010 22:59

بۆڕی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری‌ جیهانی‌ توركیا ده‌ته‌قێندرێته‌وه‌، كةبووه‌ هۆی‌ سوتانی‌ ئۆتۆمبێلێك‌و گیانله‌ده‌ستدانی‌ دوو كه‌س‌و برینداربوونی‌ یه‌كێكی‌ دیكه‌.
ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه‌ "شه‌وی‌ ڕابردوو  له‌ ناوچه‌ی‌ شرناخ له‌نزیك شاری ماردینی باكوری‌ كوردستان بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك – یومورتاڵك كه‌ سه‌ربه‌ كۆمپانیای بۆتاشی توركییه‌ ده‌ته‌قێندرێته‌وه‌و، به‌هۆی سووتانی ئۆتۆمبێلێكیش 2 كه‌س ده‌كوژرێن و یه‌كێكی‌ دیكه‌ش بریندابووه‌".

زیاتر بخوێنەوە
 
   

page 7 of 121

 4778 میوانمان له‌سەرهێڵه‌

ئالووده‌بون

رێکلام

گۆڤاری 140 ژماره‌ 27

رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام

اسماء المرحلين 

رێکلام

 

free counters

 

 

رێکلام