هەینی, ئەیلول 10, 2010
   
Text Size
"كه‌س ناتوانێت پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ده‌ربكات"
یەک شەممە, 22 ئاب 2010 10:31

ئه‌ندامێكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند، نه‌ حكومه‌تی به‌غدا و نه‌ حكومه‌تی ناوخۆیی نه‌ینه‌وا ناتوانن پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ده‌ربكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ مافێكی ده‌ستورییه‌.

 له‌مباره‌یه‌وه‌، موحسین سه‌عدون له‌ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند، تا كۆتایی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ده‌مێننه‌وه‌. وتیشی: به‌ گوێره‌ی ده‌ستور و رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌ بمێننه‌وه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
دوای حه‌فتاو دوو كاتژمێری دیكه‌ نه‌وتی كه‌ركوك ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جیهان ده‌كرێته‌وه‌
یەک شەممە, 22 ئاب 2010 08:54

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كۆمپانیای نه‌وتی باكور، راگرتنی نه‌وتی كه‌ركوكی به‌ره‌و به‌نده‌ری جیهانی توركی راگه‌یاند و تا ئێستاش هۆكاری راگرتنه‌كه‌ نه‌زاندراوه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
ئاسایشی كه‌ركوك ورده‌كاری كوشتن‌و برینداركردنی دوو تیرۆریست بڵاوده‌كاته‌وه‌
یەک شەممە, 22 ئاب 2010 08:21

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك، ورده‌كاری له‌باره‌ی كوشتن‌و برینداركردنی دوو تیرۆریست بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ده‌ستیان له‌ 12 كرده‌ی تیرۆركردن هه‌بوو، كه‌ دیارترنیان، هه‌وڵی تیرۆركردنی عه‌مید بورهان به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌لده‌ی كه‌ركوك‌و برینداركردنی مه‌لا مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی كه‌ركوكه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
كه‌ركوك و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان
یەک شەممە, 22 ئاب 2010 08:14

به‌هرۆز گه‌لاڵی ‌ 21/8/2010
برایانی عه‌ره‌ب و توركمان و پێكهاته‌كانی تری كوردستان و عیراق  بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ، كورد له‌هه‌رشوێنێكی كوردستاندا نیشته‌جێ بێ،  نه‌یشاردۆته‌وه‌، به‌ئاشكرا و به‌بڕواوه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌كه‌ركوك به‌شارێكی ناوسنووری هه‌رێمی كوردستانی عیراق ده‌زانێ و ده‌ناسێ.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
كێشه‌، به‌رۆكی كه‌ركوكییه‌كان به‌رنادات ‌
یەک شەممە, 22 ئاب 2010 08:09

 هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر‌ 21/8/2010
له‌ 10 هه‌زار خێزانى عه‌ره‌بى هاورده‌ ، هه‌زاریان گه‌راونه‌ته‌وه‌ شوێنه‌كانى خۆیان
زیاتر له‌ 10 هه‌زار خێزانی هاورده‌ی عه‌ره‌ب، كه‌ به‌پێی مادده‌ی 140 قه‌ره‌بووكراونه‌ته‌وه‌، 1000 خێزانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شاره‌كانی پێشووی خۆیان، ئه‌مه‌یش له‌ڕووی سیاسیء ئه‌منیء ئابوورییه‌وه‌، كێشه‌ی بۆ كه‌ركوك دروستكردووه‌. هه‌روه‌ك قائیمقامی كه‌ركوك، ئاماژه‌ی پێده‌كات، ره‌نگه‌ به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ له‌پشت ئه‌و كاره‌وه‌ بێتء تاكو ته‌گه‌ره‌ له‌به‌رده‌م مادده‌ی 140دا دروستبكه‌ن.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
که‌رکوك.. له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا تیرۆریستێك ده‌ستگیرده‌کرێت
یەک شەممە, 22 ئاب 2010 08:04

له‌ دوو هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایشی كه‌ركوك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی واستی‌و حوزه‌یرانی شاری كه‌ركوك تیرۆریستێك ده‌ستگیركراو ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نیدا.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
دابه‌شكردنی چه‌كی قه‌ره‌بووی مادده‌ی 140 له‌ كه‌ركوك ده‌ستیپێكرده‌وه‌
شەممە, 21 ئاب 2010 18:27

دابه‌شكردنی چه‌كی قه‌ره‌بوی مادده‌ی 140 بۆ ئاواره‌كانی پارێزگای كه‌ركوك كه‌ ماوه‌یه‌ك بوو له‌ به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك راگیرابوو ده‌ستیپێكرده‌وه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
توزێك له‌ نه‌هامه‌تیه‌كانی‌ كه‌ركوك كه‌م كه‌نه‌وه
شەممە, 21 ئاب 2010 17:57

كه‌ركوك شارێكه‌ له‌ كێشوه‌ری‌ ئه‌فریقیای‌ باشورنێیه‌ به‌ڵكو شارێكه‌ به‌ ده‌وڵًمه‌نترێن شار له‌ كۆی‌ زه‌وییدا ناوده‌برێت چونكه‌ پره‌ له‌ نه‌وت به‌لاَم خه‌ڵكی‌ ئه‌م شاره‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌یانێان كات رۆژ ئاوا ده‌بێته‌وه‌ وله‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستن هه‌موو له‌ په‌نجه‌ره‌ی‌ ماڵه‌كانێانه‌وه‌ ئه‌رواننه‌ ئاگه‌ره‌كه‌ی‌ بابا گورگور،

زیاتر بخوێنەوە
 
 
سه‌عده‌دین ئاركیچ هه‌ڵمه‌تێكی‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ كادرو به‌رپرسانی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ ده‌ست پێكردووه‌
شەممە, 21 ئاب 2010 09:16

ئاڵۆزییه‌كی‌ زۆر ده‌كه‌وێته‌ نێو به‌ره‌ی‌ توركمانییه‌وه‌
 
ئاڵۆزییه‌كی بێ وێنه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو به‌ره‌ی توركمانیه‌وه‌ و چه‌ند به‌رپرسێكی‌ ئه‌وبه‌ره‌یه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ده‌توانن به‌م نزیكانه‌ سه‌عده‌دین ئاركیچ له‌پۆسته‌كه‌ی‌ لابه‌رن..

زیاتر بخوێنەوە
 
 
ئاسایشی كه‌ركوك وورده‌كاری كوشتن و برینداركردنی دوو تیرۆیست بڵاوده‌كاته‌وه‌
شەممە, 21 ئاب 2010 09:09

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك، رۆژی 19/8/2010 له‌گه‌ڕه‌كی (رێگای به‌غدای)شاری كه‌ركوك دوو تیرۆریست به‌ ئۆتۆمبیلێكی جۆری تویوتا (یارس)ژماره‌ (3740) التامیم ته‌قه‌یان له‌ كارمه‌ندێكی سه‌ر به‌ ئاسایشی كه‌ركوك كرد و برینداریان كرد، دواتر ئه‌و كارمه‌نده‌ به‌ برینداری لێیان هاته‌ ده‌ست وتوانی یه‌كێك له‌و تیرۆریستانه‌ بكوژێت كه‌ ناوی (عامر عه‌دنان)بوو خه‌ڵكی شاره‌دێی ره‌شاده‌، ناسنامه‌یه‌كی ساخته‌ی كۆمپانیای نه‌وتی پێ بوو به‌ ناوی (محه‌مه‌د باسم سه‌لاح)، تیرۆریسته‌كه‌ی دیكه‌ش بریندار بوو كه‌ ناوی (سه‌عه‌د سه‌لیم غێدان)بوو، ئه‌ویش خه‌ڵكی ره‌شاده‌ هه‌ردوو تیرۆریست سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی به‌ ناو ئیسلامی ئێراقن و تیرۆریستی زۆر مه‌ترسیدارن.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
كه‌ركوك..چه‌ندین به‌ڵگه‌و زانیاری تیرۆریستان ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست هێزه‌كانی ئاسایش
شەممە, 21 ئاب 2010 08:51

به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك ئه‌نجامیداوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و تیرۆریسته‌ی كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ 19-8 هه‌ڵی كوتایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئاسایش، ده‌ركه‌وتووه‌ ده‌ستی له‌ 12 كرده‌وه‌ی تیرۆریستیدا هه‌بووه‌ دیارترینیان هه‌وڵی تیرۆركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌لده‌ی كه‌ركوك-ه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
دابه‌شکردنه‌وه‌ى چه‌کى قه‌ره‌بوو له‌ که‌رکوک هاوڵاتیانى خانه‌قین و ده‌وربه‌رى نیگه‌ران کردووه‌
هەینی, 20 ئاب 2010 19:08

سیروان حه‌سه‌ن/گه‌رمیان- چه‌کی قه‌ره‌بووی مادده‌ی140 چه‌ندین جاره له که‌رکوک دابه‌ش ده‌کرێت، به‌ڵام ماوه‌ی دوو ساڵه نه‌دراوه به خانه‌وقین و ده‌وروبه‌ری.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
كه‌ركوك: له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا دو ئه‌ندامی‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان ده‌ستگیركران
هەینی, 20 ئاب 2010 18:56

شه‌وی رابردو (پێنجشه‌ممه‌) هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك، له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا 2 كه‌سی سه‌ر به‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانیان كوشت و ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ و كه‌لوپه‌لدا.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
وریای كه‌ركوك بن
هەینی, 20 ئاب 2010 18:53

ئه‌وه‌ی‌ ئێستا له‌ كه‌ركوك ڕووده‌دات، ئاماژه‌یه‌كی‌ ترسناكه‌، به‌ڵام له‌و ڕووداوانه‌ مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێشتا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك لێی‌ حاڵی‌ نه‌بووین.
دۆخی‌ كه‌ركوك ڕۆژ له‌ دوای‌ ڕۆژ ئاڵۆزتر ده‌بێ‌، ململانێ‌ و نه‌یاریه‌كانی‌ به‌غدا بۆ كه‌ركوك له‌ په‌ره‌سه‌ندندان، له‌ ئاستی‌ ناوخۆی‌ شاره‌كه‌شدا ناكۆكییه‌كان تا دێت قووڵتر ده‌بنه‌وه‌، پاشقول لێكگرتن و پیلان له‌یه‌ك گێڕان گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی‌ ترسناك.!

زیاتر بخوێنەوە
 
 
پارێزگاری كه‌ركوك داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات ئاوڕێك له‌ كێشه‌ی كاره‌بای شاره‌كه‌ بداته‌وه‌
هەینی, 20 ئاب 2010 18:48

دوێنێ 19-8 كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كردو له‌ دیدارێكدا سیستمی كاره‌بای كه‌ركوك و چۆنیه‌تی نه‌هێشتنی كێشه‌كانی ئه‌و كه‌رته‌و كاروباره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ دۆخی كاره‌بای كه‌ركوك تاووتوێكراو عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا داوای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كاره‌با له‌ كه‌ركوك.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق رێگره‌ له‌به‌رده‌م كردنه‌وه‌ی به‌نزینخانه‌ی ئه‌هلی له‌ كه‌ركوك
هەینی, 20 ئاب 2010 18:47

كامیل ساڵه‌یی قائیمقامی مه‌ركه‌زی كه‌ركوك له‌ لێدوانێكی تایبه‌تیدا رایگه‌یاند: ماوه‌ی چوارمانگه‌ پڕۆژه‌یه‌كمان پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق كردووه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی 100 به‌نزینخانه‌ی ئه‌هلی گه‌ڕۆك (مۆبایل)، به‌ڵام وه‌زاره‌تی بازرگانی ره‌زامه‌ندی نیشان نادات له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌نزینخانانه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
چه‌ند تیرۆریستێك ده‌ستڕێژی گولـله‌ له‌ بنكه‌یه‌كی ئاسایشی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
هەینی, 20 ئاب 2010 18:42

ئێواره‌ی 19/8 له‌شه‌قامی رێگه‌ی به‌غدا له‌ شاری كه‌ركوك چه‌ند تیرۆریستێك ده‌ستڕێژی گولـله‌یان كرد له‌ بنكه‌ی ئاسایشی میقداد و ئاسایشێكیان بریندار كرد.
له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ ئاسایشی كه‌ركوك رایگه‌یاند: هێزه‌كانمان له‌و بنكه‌یه‌ له‌ تیرۆریسته‌كان هاتوونه‌ته‌ ده‌ست و تیرۆریستێكیان لێ كوشتوون و یه‌كێكی تریشیان به‌ برینداری ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ برینه‌كه‌ی سه‌خته‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
   
كۆمپانیایه‌كی‌ توركی‌ ئاماده‌یه‌ وێستگه‌یه‌كی‌ كاره‌با له‌ كه‌ركوك دروستبكات
هەینی, 20 ئاب 2010 18:40

سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند: كۆمپانیایه‌كی‌ توركی‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ بۆ دروستكردنی‌ وێستگه‌یه‌كی‌ كاره‌با له‌ شاره‌كه‌دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ فه‌لاح به‌زاز سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كه‌ركوك له‌ لێدوانێكدا بۆ "رادیۆ سه‌وا" وتی‌: "وه‌فدێكی‌ كۆمپانیای‌ هوستانی‌ توركی‌ سه‌ردانی‌ شاری‌ كه‌ركوكیان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ شاره‌كه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌".

زیاتر بخوێنەوە
 
 
دوكانێكی وێنه‌گرتن له‌شاری كه‌ركوك دزرا
هەینی, 20 ئاب 2010 18:38

چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو دوكانێكی وێنه‌گرتنیان له‌ شاری كه‌ركوك دزی.
له‌م باریه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ژوری په‌یوه‌ندی هاوبه‌شه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك به‌ (په‌یامنێر)ی ڕاگه‌یاند؛ چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو چوونه‌ته‌ ناو دوكانی وینه‌گرتنی زه‌نون و بڕیویانه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
   
به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌ورده‌ی خورماتوو له‌ پۆسته‌كه‌ی لا درا
هەینی, 20 ئاب 2010 18:37

به‌گوێره‌ی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی په‌ره‌ورده‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند كه‌ ئاڕاسته‌ی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سه‌لاحه‌دین كراوه‌، ڕه‌شید فوئاد به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی خورماتوو كه‌ ڕه‌گه‌زی كورده‌ له‌ كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
كه‌ركوك.. تیرۆریستێك كوژراو یه‌كی تر به‌ برینداری ده‌ستگیركرا
پێنج شەممە, 19 ئاب 2010 16:43

كاتژمێرێك پێش ئێستا، له‌ هێرشێكی شكستخواردودا، بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئاسایشی كه‌ركوك، تیرۆریستێك كوژراو یه‌كی تر به‌ برینداری ده‌ستگیركرا.

زیاتر بخوێنەوە
 
   
به‌ره‌ی توركمانی سه‌لماندی كه‌ سه‌ر به‌ میتی توركیایه‌ و عێراقیش بێ سه‌روه‌ر و بێ ده‌سه‌ڵات … هوشیار سه‌ید وه‌لی
پێنج شەممە, 19 ئاب 2010 16:29

ئێمه‌ كه‌ باس له‌ توركمان ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان له‌وه‌ نیه‌ كه‌ سوكایه‌تی به‌ توركمان بكه‌ین، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ به‌ره‌ی توركمانی مێژوی توركیای بوَخوَی قواستوه‌ته‌وه‌ و خوی به‌ نه‌ته‌وه‌ی سێیه‌م داده‌نی له‌ عێراقدا كه‌ له‌ راستیدا توركمان هه‌ر نه‌ته‌وه‌ نیه‌ و ته‌نها كوَمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێكن سه‌ر به‌ میتی توركیان،

زیاتر بخوێنەوە
 
 
ناكۆكیی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی توركمانی ده‌هه‌ژێنێت
پێنج شەممە, 19 ئاب 2010 16:28

عیزه‌دین دامرچی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ چاودێره‌ سیاسییه‌ توركمانه‌كان ئاشكرایكرد كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی 7-8 ی به‌ره‌ی توركمانیدا كه‌ له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌ره‌ی توركمانی ئاماده‌یبوون، ئاڵۆزییه‌كی بێوێنه‌ دروستبووه‌ سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵمه‌تی دورخستنه‌وه‌یه‌ی كه‌ سه‌عده‌دین ئاركیچ سه‌رۆكی به‌ره‌كه‌ له‌دژی ژماره‌یه‌ك له‌ لقه‌كانی به‌ره‌ی توركمانی ئه‌نجامیداوه‌ كه‌ یه‌كه‌میان له‌سه‌ركارلاادانی ئایدن ئاقسو، به‌رپرسی لقی به‌غدا بووه‌ كه‌ ئه‌ندامێتیشی هه‌ڵپه‌سێردراوه‌ كه‌ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌به‌غدا، ئاقسو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی سامانی نێوانیان له‌سه‌عده‌دین ئاركیچی دا.

زیاتر بخوێنەوە
 
   
شاری كه‌ركوك پێویستی به‌ پۆلیسی زیاتر هه‌یه‌
پێنج شەممە, 19 ئاب 2010 16:26

له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوك چوار پۆلیس كوژراون به‌ ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركوك وتی "كه‌ركوكیش وه‌ك پارێزگاكانی تر به‌ده‌ر نیه‌ له‌و شه‌پۆله‌ تیرۆریستییه‌ی كه‌ عیراقی گرتووه‌ته‌وه‌"، هه‌روه‌ها هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستیانه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ دووباره‌ خۆ رێكخستنه‌وه‌ی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
كه‌ركوك.. 4 داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن كه‌ یه‌كێكیان سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوی قاعیده‌یه‌
چوار شەممە, 18 ئاب 2010 18:26

هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك 4 كه‌سیان له‌ باشووری كه‌ركوك ده‌ستگیركرد، كه‌ داواكرابوون له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌، كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوی قاعیده‌ی تیرۆریستیشیان تێدایه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
   

page 6 of 122

 3783 میوانمان له‌سەرهێڵه‌

ئالووده‌بون

رێکلام

گۆڤاری 140 ژماره‌ 27

رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام

اسماء المرحلين 

رێکلام

 

free counters

 

 

رێکلام