دووشەممە, ئەیلول 06, 2010
   
Text Size
كەركووك… لەژێر تایتڵی دیموكراسیدا
یەک شەممە, 05 ئەیلول 2010 12:06

جوتیار حازم ئاكرەیی
 لەنووسینەكانی پێشوومان، زۆر جار جەختمان لە مەترسیەكانی دواخستنی گەڕانەوەی كەركووك و ناوچە دابڕاوەكانی تری كوردستان ـ كردووە.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
مانگرتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٦ ی/ئه‌یلوول/ی ١٩٦١ له‌ كه‌ركوكدا‌
یەک شەممە, 05 ئەیلول 2010 11:58

كه‌ شۆڕشی ١٤ی /گه‌لاوێژی/١٩٥٨له عێراقدا به‌رپابوو،ئه‌وه‌بوو"عه‌بدولكه‌ریم قاسم" بوو به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌ركرده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق..له‌ سه‌ره‌تادا ڕێ به‌ كاری سیای درا ئه‌وه‌بوو پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا و هه‌موو شاره‌كانی كوردستاندا باره‌گای‌ كرده‌وه‌..گه‌لی كوردمان تا راده‌یه‌كی باش هیوای به‌ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی ئه‌و شۆڕشه‌ هه‌بوو،كه‌ له‌ به‌ندی سێیه‌می ده‌ستووری كاتی عێراقدا هاتبوو:"العرب والاكراد شركائ فی هژا لوگن ــ عه‌ره‌ب و كورد هاوبه‌شن له‌م نیشتمانه‌دا" به‌ڵام وه‌كو ده‌ڵێن ئه‌مه‌ ته‌نها مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز بوو..به‌ پراكتیكی جێبه‌جێ نه‌كرا.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی 18یه‌كێتی شه‌هید كرا
یەک شەممە, 05 ئەیلول 2010 11:56

كاتژمێر 9ی شه‌وی رابردوو دوو چه‌كدار به‌ناوه‌كانی به‌شار و بارزان له‌ گوندی "خاروان"ی ده‌ڤه‌ری زراره‌تی هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ماڵی "زێدان زراری" كارگێری مه‌ڵبه‌ندی 18 خه‌باتی یه‌كێتی وشه‌هیدیان كرد .

زیاتر بخوێنەوە
 
 
ته‌عریبكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌
یەک شەممە, 05 ئەیلول 2010 11:54

ماوه‌یه‌كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق شاڵاوێكی دژایه‌تیكردنی كورد و ته‌عریبكردنی كه‌ركوكی ده‌ستپێكردووه‌، كه‌ ئه‌و شاڵاوه‌ش له‌ رێگه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ كارگێڕییانه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كات كه‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ یان له‌رێگای ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییانه‌وه‌ جێبه‌جێیان ده‌كات كه‌سه‌ر به‌مه‌زهه‌بێكی دیاریكراون و بۆ ئه‌و كاره‌ ده‌ستنیشانی كردوون.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
له‌قه‌زای حه‌ویجه‌ 3 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن
یەک شەممە, 05 ئەیلول 2010 11:49

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 5/9 هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی پۆلیس و سوپای عیراقی سێ تیرۆریستی داواكراویان له‌قه‌زای حه‌ویجه‌ ده‌ستگیركرد، كه‌له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ داواكراون.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌درێته‌ هێزه‌ عێراقیه‌كان
یەک شەممە, 05 ئەیلول 2010 11:48

به‌چه‌ند رۆژێك دوای كشانه‌وه‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق، سوپایی ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی ئاسمانی كه‌ركوكی به‌ هێزه‌ عێراقیه‌كان سپارد.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
شه‌هرستانی: ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت قچاخچێتی نه‌وته‌ نه‌ک هه‌نارده‌کردن
شەممە, 04 ئەیلول 2010 11:50

وه‌زیری نه‌وتی عێراقی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانی به‌وه‌ تۆمه‌تبارکرد که‌ به‌ئاگاداری حکومه‌تی هه‌رێم نه‌وت به‌قاچاخ ده‌فرۆشن و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر به‌ به‌رپرسانی ئه‌و کاره‌ ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ حکومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت ئه‌و پاره‌یه‌ بشارێته‌وه‌ که‌ له‌ به‌قاچاخبردنی نه‌وت بۆ ئێران ده‌ستیده‌که‌وێت.

 

زیاتر بخوێنەوە
 
 
سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاشنای شه‌هید مه‌لا محێدین ده‌كات
شەممە, 04 ئەیلول 2010 11:29

سكرتارییه‌تی سكرتێری گشتیی ی.ن.ك بۆ ماڵئاوایی و گیانله‌ده‌ستدانی له‌ناكاوی هه‌ڤاڵ (ئاشنای كوڕی شه‌هید مه‌لا محێدینی كۆمیته‌ی ئاگر)، له‌بروسكه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌و خێزانی جوانه‌مه‌رگ ئاشنا مه‌لا محێدین لێپرسراوی كۆمیته‌ی 5 ی رێكخستنی ئیمام قاسمی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك كردووه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

زیاتر بخوێنەوە
 
 
له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چوار گومانلێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران
شەممە, 04 ئەیلول 2010 11:23

له‌هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوكدا 4 گومانلێكراو ده‌ستگیركران.
له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك رایگه‌یاند: هێزه‌كانمان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان له‌گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یرانی شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌بردو له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 4 كه‌سی گومانلێكراویان ده‌ستگیر كرد.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
پارێزگاری که‌رکوک: ئه‌و که‌سانه‌ی‌ زێده‌ڕووییان کردووه‌، سزا ده‌درێن و قه‌ربوو ناکرێنه‌وه‌
شەممە, 04 ئەیلول 2010 11:19

له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیه‌وه‌ له شاری‌ که‌رکوک زێده‌ڕوویی زۆر کرا که‌ له‌م دواییه‌دا هه‌ڵمه‌تێک بۆ نه‌هێشتنی کرا، به‌ڵام لێر و له‌وێ له‌ناو شاره‌که‌دا ده‌بینرێت و هیچ جیاوازیکی نه‌بووه.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
عەبدولڕەحمان زێباری: خەڵکی کەرکوک و دیالە زەرەرمەندی سەرەکی پاکتاوی نەژادیین ‌
شەممە, 04 ئەیلول 2010 10:59

(دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق بڕیاری داوە لیژنەیەک پێکبھێنێت سەردانی دادگای لاھای بکات بەمەبەستی ھێنانی بەڵگە لەدادگای نێودەوڵەتی لاھای-یەوە، پاشانیش پێشنیازکراوە کەسەردانی پەرلەمانی نەرویج بکات و ئەو کارەساتانەی بەسەر کورددا ھاتووە بەجینۆساید بناسرێت). ئەمە لێدوانی عەبدولڕەحمان زێباری سەرۆکی دۆسێی پاکتاوی نەژادی-یە لەدادگای باڵای تاوانەکانی عیراق، لەم دیدارەدا عەبدولڕەحمان زێباری لەبارەی ھەنگاوەکانی دۆسێی پاکتاوی نەژادی لەدادگای باڵای تاوانەکانی عیراق دەدوێت و لەبارەی بڕیاری دادگاو ژمارەی تۆمەتبارانی دۆسێکەوە دەڵێ:

زیاتر بخوێنەوە
 
 
ئه‌و خوێندكارانه‌ی به‌زمانی‌ كوردی‌ خوێندویانه،‌ ده‌توانن به‌ زمانی‌ كوردی له‌تاقیكردنه‌وه‌كاندا وه‌ڵام بده‌‌نه‌وه‌
شەممە, 04 ئەیلول 2010 10:41

دوای‌ 7 ساڵ چاوه‌ڕوانی ئه‌و خوێندكارانه‌ی شاری که‌رکوک که‌ به‌زمانی‌ كوردی‌ خوێندویانه،‌ له‌ئێستا به‌دواوه‌ ده‌توانن به‌ زمانی‌ كوردی له‌تاقیكردنه‌وه‌كاندا وه‌ڵام بده‌‌نه‌وه‌.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردو وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق سه‌ردانی‌ كه‌ركوكی‌ كردو له‌و سه‌ردانه‌یشیدا سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی‌ زانكۆی كه‌ركوكی‌ كرد، بڕیاریدا له‌ئێستا به‌دواوه‌ ئه‌و خوێندكارانه‌ی‌ كه‌ به‌زمانی‌ كوردی‌ خوێندویانه‌ ده‌توانن له‌تاقیكردنه‌وه‌كاندا به‌كوردی‌ وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌ته‌وه‌كان بۆچونی جیاوازیان هه‌یه‌
شەممە, 04 ئەیلول 2010 10:32

دوابه‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق‌و مانه‌وه‌ی كێشه‌كانی شاری كه‌ركوك به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی، نوێنه‌ری پێكهاته‌ جیاجیاكانی شاره‌كه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگا تێڕوانینی جیاوازیان بۆ پاراستنی ئاسایشی شاره‌که‌یان هه‌یه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ كورسی مه‌سیحییه‌كان زیاد ده‌كات
شەممە, 04 ئەیلول 2010 10:30

پاشئه‌وه‌ی له‌یلا حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر كوتله‌ی برایه‌تی بووه‌  ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیاری ئه‌وه‌ دراوه‌ كه‌ ژنێكی مه‌سیحی له‌ جێگای ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر كوتله‌ی برایه‌تی دابنرێت به‌و پێیه‌ش ژماره‌ی كورسیه‌كانی مه‌سیحی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ یه‌ك كورسییه‌وه‌ ده‌كرێته‌ دوو كورسی.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
نوێنه‌رێكی كورد: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی كۆمار نه‌گرینه‌ ده‌ست داوای پۆستی سیادی دیكه‌ ده‌كه‌ین
پێنج شەممە, 02 ئەیلول 2010 19:05

نوێنه‌رێكی كورد ده‌ڵێت: كورد دووه‌مین نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی عێراقه، بۆیه‌ مافی خۆیه‌تی داوای پۆستی سیادی بكات.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركوك دزێكی هه‌ڵاتووی ده‌ستی پۆلیسان ده‌ستگیر كرده‌وه‌
پێنج شەممە, 02 ئەیلول 2010 18:55

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی كه‌ركوك رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه‌ دزێكی هه‌ڵاتوو له‌ ده‌ستی پۆلیس ده‌ستگیر بكاته‌وه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
یه‌كه‌مجاره‌ له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی، كه‌ركوكییه‌كان شه‌وانه‌ تا كاتێكی دره‌نگ له‌ بازاڕ دان
پێنج شەممە, 02 ئەیلول 2010 18:15

هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوك، شه‌وانه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی یه‌ك جار زۆر رِوو له‌ بازاڕه‌كانی شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن، بۆ كرِینی جلوبه‌رگ وبه‌تایبه‌ت به‌نزیك بوونه‌وه‌ جه‌ژندا. باشبوونی باری ئه‌منیش دوای ئه‌و پلانه‌ ئه‌منییه‌ دێت كه‌ دانراوه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
   
پترۆدۆلارده‌بێته‌ فریادرِه‌سی كاره‌بای كه‌ركوك بودجه‌ی ساڵی 2010 بۆ وێستگه‌یه‌كی كاره‌با دابینده‌كرێت
چوار شەممە, 01 ئەیلول 2010 20:48

دوای ئه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك به‌هۆی كه‌می كاره‌باوه‌، چه‌ندین خۆپشاندان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی شاره‌كه‌وه‌ ئه‌نجامدرا و هیچ لایه‌نێك نه‌یتوانی ویستی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ دابینبكات، له‌ ئێستادا له‌رِێگه‌ی پرۆژه‌ی پترۆدۆلاره‌وه‌ برِیار دراوه‌ هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ بۆ ساڵی (2010) ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌ بدرێت به‌ وێستگه‌یه‌كی كاره‌با.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
ماڵپه‌ڕێكی‌ به‌ریتانی‌ داوا له‌كورد ده‌كات بڕیاری‌ بوێرانه‌ بده‌ن
چوار شەممە, 01 ئەیلول 2010 20:36

ماڵپەڕی رۆژنامەی (گاردیەن)ی بەریتانیایی، بڵاوی‌ كردەوە لە كاتێكدا عەرەبەكان تێكەڵ بەتەقینەوە و توندوتیژی بوونە و لاوازن و ناجێگیریی سیاسی هەیە، پێویستە كوردەكان هەندێك بڕیاری بوێرانە بدەن..

زیاتر بخوێنەوە
 
   
18 تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیركران
چوار شەممە, 01 ئەیلول 2010 20:33

له‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پۆلیس و سوپای عیراق و ئه‌مریكا له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌زای حه‌ویجه‌ 18 تیرۆریست و گومانلێكراو ده‌ستگیركران.
له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانیان به‌هاوكاری سوپای عیراق و هێزه‌كانی ئه‌مریكا و چه‌ند ده‌زگایه‌كی تری ئه‌منی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چووه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
پڕۆژه‌ی پاككردنه‌وه‌ی كه‌ركوك راگه‌یه‌ندرا
چوار شەممە, 01 ئەیلول 2010 20:32

ئه‌مڕۆ 1/9 له‌دیوانی پارێزگای كه‌ركوك، له‌كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌تدا پڕۆژه‌ی پاككردنه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك  بۆ جاری دووه‌م راگه‌یاندرا كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه‌  برِی (12) ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
   
وه‌فدی كه‌ركوك كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا هێنا
چوار شەممە, 01 ئەیلول 2010 20:30

بۆ به‌دواچوونی كێشه‌كانی موڵكدارێتی له‌پارێزگای كه‌ركوك، رۆژی 30 و 31/8 وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوك  سه‌ردانی  شاری به‌غدای كردو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كاربه‌ده‌سته‌كانی حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موڵكدارێتی كۆبووه‌وه‌.
له‌باره‌ی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌یانه‌وه‌ بۆ به‌غدا رزگار عه‌لی سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌  به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:

زیاتر بخوێنەوە
 
 
بكوژانی لێپرسراوی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئیمام قاسم ده‌ستگیركرا
چوار شەممە, 01 ئەیلول 2010 20:28

دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 1/9  له‌ڕوداوێكی دڵته‌زێندا له‌شاری كه‌ركوك، ئاشنا مه‌لا محێدین لێپرسراوی كۆمیته‌ی رێكخستنی  ئیمام قاسمی ی.ن.ك شه‌هیدكرا، هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركوك ده‌ستبه‌جێ توانییان بكوژانی ئاشنا مه‌لا محێدین بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیریان بكه‌ن كه‌ له‌4 كه‌س پێكهاتبوون.
پاش ئه‌وه‌ی له‌ڕوداوێكی دڵته‌زێندا له‌شاری كه‌ركوك ئاشنا مه‌لا محێدین لێپرسراوی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئیمام قاسمی ی.ن.ك شه‌هیدكرا، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا كه‌به‌ئاماده‌بوونی ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوك و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌لێپرسراوانی حزبی و حكومی كه‌ركوك و كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ری ئه‌و شه‌هیده‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆری شاری كه‌ركوك، ته‌رمی شه‌هید ئاشنا مه‌لا محێدێن  له‌گۆرِستانی شێخ محێدینی كه‌ركوك به‌خاكسپێردرا.

زیاتر بخوێنەوە
 
   
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانه‌ سیاسییه‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كرێن
چوار شەممە, 01 ئەیلول 2010 20:26

به‌نوسراوی ژماره‌ 299 ی ده‌زگای زیندانه‌ سیاسییه‌كانی عیراق بڕیاردرا به‌ تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی دوانزه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی سیاسی له‌عیراقدا، كه‌ركوكیش یه‌كێكه‌ له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ كه‌ تێكه‌ڵ به‌یه‌كترده‌كرێنه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دووی زیندانه‌ سیاسییه‌كانی كه‌ركوكیش بڕیاری تێكه‌ڵكردنه‌وی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌زانێت له‌كورد له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌دا.

زیاتر بخوێنەوە
 
 
كاره‌بای كه‌ركوك و موسڵ و هه‌ولێر به‌یه‌كه‌وه‌ به‌سترایه‌وه‌
چوار شەممە, 01 ئەیلول 2010 20:25

به‌بڕی 20 ملیار دینار پرۆژه‌ی به‌یه‌كتر به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای هه‌رسێ پارێزگاكانی (كه‌ركوك و موسڵ و هه‌ولێر) ته‌واوكرا و بڕیاره‌ له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بكه‌وێته‌كار.
یاڵچین مه‌هدی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پرۆژه‌ی به‌یه‌كتربه‌ستنه‌وه‌ی وێستگه‌ی كاره‌باكانی كه‌ركوك، موسڵ، هه‌ولێر له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2007 ه‌وه‌ كاری تێداده‌كرێت و بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ی 201 كیلۆمه‌تره‌ 20 ملیار دینار بووه‌.

زیاتر بخوێنەوە
 
   

page 1 of 121

 5050 میوانمان له‌سەرهێڵه‌

ئالووده‌بون

رێکلام

گۆڤاری 140 ژماره‌ 27

رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام
رێکلام

اسماء المرحلين 

رێکلام

 

free counters

 

 

رێکلام